21

835 195 159
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

Flashback

بە بیستنی زەنگی قوتابخانە.. بە خێرایی شتەکانم کۆکردەوە و پۆلەکەم جێهێشت... بە بەپەلە چومە دەرەوە تا جۆنگکووک ببینم هەفتەیەک پێش ئێستا لە نەخۆشخانە دەرچووە، ماوەیەک لەوێ مایەوە قۆڵی هێشتا بەتەواوی چاک نەبوەتەوە بەڵام زۆربەی چاک بوەتەوە.. ڕاسگۆیانە هەرگیز نەمدەزانی جۆنگکووک شتێکی لەو شێوەیە دەکات بە بیستنی ئەو کارەی کە کردویەتی زۆر توشی شۆک بووم لە نەخۆشخانەکە ڕامکردە دەرەوە و لەسەر شەقامەکە کەوتم.. باوەڕم نەدەکرد..
پێشتر دەمزانی جۆنگکووک زیانێکی زۆری بە خۆی گەیاندووە بەڵام هەرگیز پێی نەوتوم کە ئەوەندە خراپە..

بە ڕێڕەوەکاندا ڕۆشتم بۆ ئەوەی بگەمە کافتریاکە،لە ناکاو گوێم لە هاوارێک بوو لەلای چەپمەوە..
ڕووم سوڕاند و سەیری لای چەپم کرد، بیبیم کە کۆمەڵێک خەڵک کۆبونەتەوە.. چاوەکانم سوڕاند.. تەنها شەڕێکی گەمژانەی ترە..
ویستم بڕۆم و دوربکەومەوە بەڵام گوێم لە هاوارێک بوو کە وایکرد لە شوێنی خۆم ببەستم..

"چ شتێکی نەفرەتی لە تۆ دا هەڵەیە جۆنگکووک؟"


لەناکاو بەستووبووم هەستم کرد کە مووەکانی ملم بەرزبوونەوە
کەسێک تازە وتی جۆنگکووک؟؟

پاژنەی پێم سوڕاند و ڕۆشتم بۆ لای ئەو ڕێڕەوەی کە خەڵکەکەی لێبوو.. شتێک بەسەر جۆنگکووکدا دێت!
بەبێ ئەوەی یەک چرکە بەفیڕۆ بدەم بە خێرایی بە ڕێڕەوەکەدا ڕۆشتم و پاڵم بە خەڵکەکەوە نا پێویستە بگەمە جۆنگکووک چی ئەگەر ئازاریان دابێ؟

هەوڵمدا تا دەتوانم زیاتر نزیکی شوێنی ڕوداوەکە ببمەوە بەڵام خوێندکاری زۆری لێبوو نەمدەتوانی تێپەڕم..
بەڵام لە کۆتاییدا هەموویانم تێپەڕاند و بینیم کەچی ڕوودەدات کە ئەو دیمەنە ترسناکەم بینی دەمم کرایەوە..



"لە کەیەوە فێری شەڕکردن بوویت ها؟"

سیۆن بە لێوێکی تەقیو و ڕوومەتێکی بڕاوەوە هاواری دەکرد.. پێشڕەوی کرد و یەخەی جۆنگکووکی گرت و بۆکسێکی لێدا..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now