16

1K 209 161
                                    

༄𝗩𝗼𝘁 & 𝗖𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁༄
✫✫

༄𝗩𝗼𝘁 & 𝗖𝗼𝗺𝗺𝗲𝗻𝘁༄✫✫

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✰✰✰✰✩✩✩✩

---------------------------------

<<ڕێــگـەم بـە خـەڵـکدا کـە خـراپـ
مـامـەڵەم لـەگـەڵ بـکەن تــەنها لـەبـەر ئـەوەیـ کـە ئـەتـرسام لەدەسـتیـان بـدەم>>

Flashback

لەسەر سکم لە جێگەکەمدا پاڵکەوتبووم... بە قوڵی سەیری وێنەیەکم ئەکرد کە لە چوارچێوەدا بوو لەسەر مێزی تەنیشت جێگەکەم..

وێنەی من و جۆنگکووک بوو کە دەستەکانم لە ملی جۆنگکووکدا بوو لە پشتەوە ئەویش وێنەیئەگرت..

سەیری ڕوخسارە ناوازەکەییم ئەکرد کە خەریکە سیماکانی ئەگۆڕێن بۆ پیاو...

جۆنگکووک ئەبێتە پیاوێکی سەرنجڕاکێش و قۆز...
پێکەنیم بە خایەڵکردنی ئەو دیمەنە..

ئەو لە ئێستادا لاوازە و پشتگوێ خراوە... هەژارە.. هەر بۆیە باشترین ڕۆخساری نییە... بەڵام دەتوانم بیبینم..

هەر لەوکاتەدا گوێم لە دەنگی دەرگەکە بوو...بۆیە ڕووم سوڕاند..
ڕوخسارم ڕوناک بوەوە کاتێک باوکم بینی..

"باوکە.. تۆ گەڕایتەوە"

بە دڵخۆشی وتم و لە جێگەکەم بازمدا بۆ باوەشی..

"بیرت ئەکردم ئازیزم؟"

پرسی و بە توندی لە باوەشی گرتمەوە دوای ڕۆژێکی درێژ لە کارەکەی ئێستا نیوەی شەوە کە گەڕاوەتەوە...

"هەمیشە دەیکەم"

وتم کاتێک چوینە لێواری جێگەکە بۆ ئەوەی دانیشین

زۆر بە دەگمەن باوکم ئەبینم لە ماڵەوە چونکە پزیشکە زۆر ئەچێت بۆ گەشت..
لە دوای کۆچی دوایی دایکم خۆی سەرقاڵ ئەکات بە کارەوە بۆ ئەوەی خەمۆکی نەمێنێت..
بە زیادەڕۆیی لە کارکردنی خۆی بیری لەوە نەکردەوە کە هیچ کاتێکی بۆ من نەهێشتۆتەوە..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now