22

876 178 121
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆمم ئەکرد، هەست بە دەمارگیرییەکی زۆر ئەکەم..
دڵەڕاوکێم هەبوو و بە هێواشی ئەسوڕامەوە و لە ئاوێبەی ژووری نووستنی تایهیۆنگدا سەیری خۆمم ئەکرد ئایا ئەم جلە جوانە؟ ئایا مکیاژەکەم ئەگونجێت؟ پێڵاوەکانم جوانن؟
هەست بە ئاڵۆزییەکی زۆر ئەکەم..

من و تایهیۆنگ ئەمشەو دەچینە دەرەوە بۆ خوانی ئێوارە.. تەنها ئەو دوانەمان..


دڵنیانیم بۆچی هەست بە دڵەراوکێیەکی زۆر ئەکەم.. ئێمە لەم ماوەی دوو هەفتە و نیوەدا چەندین جار پێکەوە چووینەتەدەرەوە و نانمان خواردووە چونکە من لە ماڵەکەیدا دەمێنمەوە هەمیشە بەتەنهاین و پێکەوەین..
کەواتە بۆچی تەنها ئەمڕۆ هەست بە دەمارگیرییەکی زۆر ئەکەم؟
هیچ بیرۆکەیەکم نییە کە ئەمڕۆ چی دەبێت

لە کۆتاییدا بڕیارمدا هەر بەو جلەوەبم کە لەبەرمکردبوو بەو هیوایەی کە تایهیۆنگ بەدڵیبێت.. و لە ژوورەکە چوومەدەرەوە..

هەر کە لە ژوورەکە دەرچووم تایهیۆنگم بینی کە خەریکی شۆردنی قاپێک بوو بە ئاوی گەرم

"ئەندریا پەلەبکە"

بێزاری لە دەنگیدا دیاربوو بە هۆی چاوەڕوانییەوە و پشتی لە من بوو..

"چەندێک کاتت دەوێت تاوەکو جلو بەرگەکەت.."

تایهیۆنگ ئاوڕیدایەوە و سەری بەرز کردەوە و لە قسەکردن ڕاوەستا..

"ئاهـ"
تایهیۆنگ بە خێرایی دەستی لە ئاوەگەرمەکە دەرهێنا کە وادیارە خۆی پێ سوتاندووە

"تایهیۆنگ تۆ باشیت؟"

بە خێرایی ڕۆشتمە تەنیشت تایهیۆنگ کە خەریکی ڕاوەشاندنی دەستی بوو

"تۆ زۆر گەمژەیی"
قسەم پێی وت و ئاوەکەم گرتەوە

"نەتدەزانی دەسوتێیت ئەگەر دەستت بخەیتە ناو ئاوی گەرمەوە؟"


𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now