33

799 189 241
                                    



༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

Andria's P. O. V

ژوورەکەم بەجێهێشت بۆ ئەوەی بۆ چێشتخانەکە بڕۆم جۆنگکووک گەڕایەوە ژوورەکەمان بۆیە یەکسەر هاتمە دەرەوە..

دۆڵابەکەم کردەوە بۆ ئەوەی پەرداخێک دەربهێنم
دەنگی زەنگێکی ئاشنا هات سەیرێکی لای چەپم کرد و مۆبایلەکەی جۆنگکووکم بینی کە زەنگی لێئەدا و کەسێک بەبەردەوامی پەیوەندی پێوەئەکرد..

مۆبایلەکەی لەم دوایانەدا پەیوەندی زۆری بۆدێت
هەندێک جار وەڵامی ئەو کەسە ناداتەوە بەڵام ئەو هەر پەیوەندی ئەکات..

کە پەیوەندییەکە هەر نەوەستا پەرداخەکەم دانا و چوومە لای مۆبایلەکە تا بیدەم بە جۆنگکووک و بێدەنگی بکات..

دەستم درێژکرد بۆ مۆبایلەکە بۆ ئەوەی بێدەنگی بکەم یاخود بیدەم بە جۆنگکووک بەڵام کاتێک ناوی پەیوەندیکەرەکەم بینی... لە شوێنی خۆم بەستووبووم

دەستم لە نیوەی ڕێگەکەدا وەستا، شەپۆلێکی گەورەی شۆکی بەناو دەمارەکانمدا هات
فرمێسکەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی چاوەکانمی پڕکرد..

"باوکە..."

من ئەوە چەنێک ئەبێت قسەم لەگەڵ باوکم نەکردووە
بۆچی لەناکاو پەیوەندی بە جۆنگکووکەوە کردووە؟
تێگەیشتم کە ئەو کەسەی بەبەردەوامی پەیوەندی ئەکرد باوکم بوو.. بەڵام جۆنگکووک هەرگیز هەڵی نەگرت..

دەستم بە شێوەیەکی موگناتیسی لە مۆبایلەکە نزیک بوەوە
دڵم تامەزرۆی گوێگرتن لە دەنگی باوکم بوو جارێکی تر.. تا مۆبایلەکە زیاتر زەنگی لێئەدا مێشکم زیاتر هاواری ئەکرد کە هەڵیبگرم هەر کە پەنجەکانم بەر مۆبایلەکە کەوت مۆبایلەکە ڕفێنرا..

"چ شتێکی نەفرەتی ئەکەیت؟"

هاتمەوە ناو واقیع و سەیری جۆنگکووکم کرد کە بە توڕەییەوە مۆبایلەکەی برد، دۆخی شۆکەکەم نەڕۆشت و وایکرد نەتوانم وەڵامی بەمەوە
تەنها شتێک کە ئەمتوانی بیکەم ئەوەبوو کە بەبەتاڵی سەیری بکەم و لە بیرکردنەوەکانمدا ون ببم
جۆنگکووک ڕوخساری نزیک کردەوە و لەبەردەم ڕوخسارما چەقەنەیەکی لێدا

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now