39

949 187 1.2K
                                    



༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎✩✩✫✩✩

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★

------------------------------



"من دکتۆر کیم سیۆک جینم.. پزیشکی دەروونی منداڵیی جیۆن جۆنگکووک بووم"

دەمم کرایەوە و سەرسام بووم بە تەنها چەند وشەیەکی سادە و لەهەمان کاتیشا سەرسوڕهێنەر..

"ببورە... چی؟"

ئەژنۆکانم لاواز ببون لەکاتێکا هەوڵم ئەدا لەو شتە تێبگەم کە وتی..

"ماوەیەکە کە هەوڵئەدەم تۆ بدۆزمەوە خاتوو چۆی.. لەوەتەی جۆنگکووک سەردانێکی سەرسوڕهێنەر و بێمانای کردم.. ئمم.. دەتوانم بینە ژوورەوە؟ زۆر شت هەیە کە حەزئەکەم لەگەڵتدا باسی بکەم"

سیۆکجین بە ئەدەبەوە داوای کرد و بێدەنگییە نائاساییەکەمانی شکاند..

"ئۆهـ.. بێگومان"

یەکسەر وەڵامم دایەوە و چوومە لایەک بۆ ئەوەی بێتە ژوورەوە..

دەرگەکەم داخست و جینم برد بۆ ژووری دانیشتن و لەبەرامبەر یەکتر دانیشتین

"ئاهـ.. نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم لەبەر ئەوەی زۆر بە خێرایی بۆمبێکم بۆ فڕێدای"

جین وتی لە کاتێکا کەشێکی سەیر لە نێوانماندا هەبوو..

"باشە.. تۆ وتت کە پزیشکی دەروونی جۆنگکووکیت؟"

Flashback
-----------

Seokjin P. O. V

قومێکی دیکەم لە قاوەکەم خواردەوە چێژم لە هەوای بەیانیان وەرئەگرت پێش ئەوەی خشتەی کارە جەنجاڵەکەم دەستپێبکات..

ئاهێکم کێشا کە تێگەشتم چەند قورسە چارەسەری چەند نەخۆشێک بکەم و لەهەمان کاتیشا لقێکی دیکەی پزیشکی بخوێنم و هەروەها چاوەڕوانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پێشووشمبم..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now