13

1.1K 225 54
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭
✫✫✫✫✫✫

𝐕𝐨𝐭𝐞 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭✫✫✫✫✫✫

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

✯✯✯✯✯✯★✯✯✯✯✯✯
𖧷𖧷⁂𖧷𖧷

----------------------------

𝐅𝐥𝐚𝐬𝐡𝐛𝐚𝐜𝐤

𝐓𝐡𝐢𝐫𝐝 𝐩𝐨𝐯

"ئەندریا"

جۆنگکووک وتی
فرمێسک لەسەر ڕومەتەکانی وشک ببون..

"بەڵێ"

ئەندریا بەو دەنگە نەرمە وەڵامی دایەوە لە هەمیشە لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەکاریدەهێنێت.. کە لەلای چەپییەوە لە پشتی قوتابخانەوە دانیشتووە..

ئەو شوێنەی کە بۆیدەچن کاتێک ئەیانەوێت تەنیابن..

"ناتوانم لەگەڵ تۆدا بگوێزمەوە؟"

بە نائومێدییەوە پرسی
تەنها پشتی بە خۆشەویستەکەی بەستبوو بۆ خۆشی و هیوا لە ئازارەکاندا..

ئەندریا ئاهێکی هەڵکێشا

"جۆنگکووک.."

دەستی کرد بە ڕونکردنەوە و جۆنگکووک بەدەستی قۆڵی ئەندریای گرت..

"تکایە"

جۆنگکووک وتی و بە چاوە فرمێسکەکانی کە هەرگیز بە تاڵ نەبوون سەیری ئەندریای کرد..

هەموو جەستەی جۆنگکووک بێهیوایی و ماندوێتی و بەرگەگرتن لە ئازارەکانی دەرونی نیشان ئەدا..

"ئەگەر.. ئەگەر نیگەرانی لەوەی کە باوکت ڕێگە نادات قسەی لەگەڵ ئەکەم.. بەڵێنیش ئەدەم هەرگیز باوکت بێزار ناکەم"

جۆنگکووک دەستی کرد بە باسکردنی هەموو ڕێگەکان بۆ ئەوەی بە خواستەکەی بگات..

"ئەگەر لە خواردن و شوێن و جل و بەرگ نیگەرانیت.. نیگەران مەبە.. بەشێکی زۆر لە خواردنەکان نابەم هەرخۆی من ڕاهاتووم کە چەند ڕۆژێک بێ خواردن بمێنمەوە.. نیگەران مەبە.. هیچیان وەرناگرم"

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora