41

995 171 78
                                    



༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

ئـەگـەر دەربـارەی تـاریکی ناخـمم پێبوتبـایت هێـشتا وەکـو خـۆر سـەیـرت دەکـردم؟






Jungkook's P. O. V

جارێکی تر مشتم لە دیوارە کۆنکرێتە ڕەقەکەدا و هەستم بە ئازاری دەستم کرد
چاوەکانم لە شەڕانگێزیدا چرچ ببون
ئێستا تێدەگەم مەبەستیان چیبوو لەوەی کە ئەم خانەیە چۆن دەتوانێت هێواش هێواش بتکوژێت

تەنها لە چەند ڕۆژێکدا چەندین کێشەم توشبووە کە بە هۆیانەوە لەم خانە بچووکە چوارگۆشەییەدا ماومەتەوە.. بەتەنیا.. لە تەریکیدا گیرم خواردووە...

کە جگە لە جێگەیەکی ڕەقی ژەنگاوی لەگەڵ پەرداخێک ئاو هیچی لێ نەبوو

ئاوێنەیەکی چوارگۆشە هەڵواسرابوو لەسەر دیواری بەرامبەر.. چاوم لە دیوارە تاریکەکەی بەرامبەرمبوو و فرمێسکیش وردە وردە چاوەکانمی پڕئەکرد..

ڕقم لەم شوێنە قێزەونەیە.. پڕە لەو جنۆکانەی کە چاویان لە هەموو جوڵەیەکی تۆیە.. سزای هەموو ئەو کەسانە دەدەن کە بە دەنگی بەرز هەناسە دەدەن
دەنگی بەرزی مرۆڤەکان کە دەمرن و ماتەمینی دەگێڕن بەسە بۆ شێت بوونت
تەنانەت تاریکی دەست بەسەر ئەو ڕوناکییەدا دەگرێت کە بوێری دەکات لە پەنجەرە بەچووکەکەوە بێتە ژوورەوە..

بەڵام نامەوێ خۆم بەدەستەوە بدەم.. هەستەکانی خەم و توڕەییم شەڕدەکەن بۆ ئەوەی دەست بەسەر یەکتردابگرن هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و جارێکی تر مشتم کێشایەوە بە دیوارەکەدا  توندتر پێویستە ئازاری هەبێ...

ئازاری زۆرم هەبوو قاچەکانم ئەلەرزین لە هەوڵدان بۆئەوەی خۆم بهێڵمەوە لەسەر پێیەکانم
جەستەم شین ببوەوە و ئاسەواری برینی لەسەر بوو بەهۆی ئەو لێدانانەی کە لەم ڕۆژانەدا بەرم کەوتووە

خراپترینیان تا ئێستا پێش ئەوەبوو کە فڕێم بدەنە ناو ئەم خانە ڕزیوە.. بە بیرهاتنەوەی ئەو دیمەنەی کە چەند ساتێک لەمەوبەر ڕوویدا ئەلەرزیم..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now