29

857 195 68
                                    


༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! Această imagine nu respectă Ghidul de Conținut. Pentru a continua publicarea, te rugăm să înlături imaginea sau să încarci o altă imagine.

★★★✵✵★★★
------------------------------

هەفتەکان تێپەڕین... و من هێشتا لە ژیاندام، من لە ژیاندام بەڵام تاوەکو ئێستاش هیچ پشوویەکی پێنەداوم.. هەموو شەوێک ئەوە دەکات
بەڕاستی پێم وابوو کە دەوەستێت و هەموو شەوێک ئەوە ناکات، بەڵام ئێستا ئەو ڕاستییەم قبوڵ کردووە
کە هەموو شەوێک ڕوودەدات گرنگ نییە کە چی دەکەم یان چی ئەڵێم...

بۆیە لەم ماوەیەدا هەوڵمداوە کە لەگەڵیدا شەڕ ڕابگرم..


من لە چێشتخانەکە بەتەمبەڵێ خەریکی قاپ شوشتنم، ئێستا توانای وەستانم هەیە بۆیە ئەتوانم کارەکانی ماڵەکە ئەنجام بدەم

جۆنگکووک هەموو ڕۆژەکە لەدەرەوە بووە تەنها منم لەم ماڵە بەدبەختە ئەشکەنجەدەرە..
جۆنگکووک زۆربەی جار تەواوی ڕۆژەکە لەدەرەوە بەسەردەبات تاوەکو شەو..

لە نیوەی بیرکردنەوەکانمدا جووتێک قۆڵی ماسولکەدار لە دەوری کەمەرم ئاڵان..

"سڵاو شازادە.."

بەنەرمی سڵاوی لێکردم
بەبێ مەبەست لە گرتنەکەی ترسام چاوەڕێی ئەوە نەبووم...لەناکاو بوو

"س..سڵاو.. وامەکە جۆنگکووک تۆ منت ترساند"

هەر خەریکی قاپەکان بووم..

"باشە، ئەوە خەتای من نییە کە گوێت لێ نەبووە کاتێک هاتوومەتە ژوورەوە.. "

جۆنگکووک وەڵامی دامەوە و ماچی ملی کردم
من لە لێوەکانی ئەترسم، حەز بە بەرکەوتنەکانی ناکەم..

"چۆنی؟"

بەردەوام بوو لە پرسیارکردن

" ئم... "

نازانم چی وەڵامی ئەو بدەمەوە
لەبری ئەوە ئاهێکی درێژ و خەمناک لە لێوەکانم هاتنە دەرەوە..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Unde poveștirile trăiesc. Descoperă acum