27

819 185 160
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

بەزۆر خۆمم لەسەر جێگەکە هەستاندەوە و ڕۆیشتم بۆ هۆڵەکە، ناتوانم هەر لەم ژورە بمێنمەوە گرنگ نییە کە چەند ئازارم هەیە.. ڕۆیشتمە سەر قەنەفەکە و پاڵکەوتم تەواوی ڕۆژەکە لەوێ مامەوە..

سوپاس بۆخوا جۆنگکووک ڕۆیشتە دەرەوە، وتی

"تەنها لەبەر ئەوەی وازم لە کاری کۆمپانیا هێناوە و دوورم لە خەڵک مانای ئەوە نییە کە ڕێگە بە خۆم بدەم ئیفلاس بهێنم،هێشتا پێویستە لە شوێنێک کارێک بدۆزمەوە.."

دوای ئەو قسەیە منی لە ماڵەکەدا بەند کرد و ڕۆیشت
بەهۆی ئەوەی هیچ دەسک و قفڵێک لەسەر پەنجەرەکان نییە و دەرگەکە تەنها بە پەنجە گەورەی جۆنگکووک ئەکرێتەوە ناتوانم بڕۆمە دەرەوە.. لێرە گیرم خواردووە..

نەک ئەوەی کە بمەوێ ڕابکەم یان بزانم کە لە کوێم،زۆر مەترسیدارە کە هەوڵبدەم ڕابکەم هەرچەنە هەست بە باشتربوون ئەکەم
دەترسم جۆنگکووک بمکوژێت ئەگەر بوێرم جارێکی تر هەوڵی هەڵهاتن بدەم

تاکو ئێوارە بە جۆرێک ئەمتوانی کە مەودای کورت بە پێ بڕۆم.. ڕەنگە ئازارشکێنەکە یارمەتیدەر بووبێت..
تەنها لە کاتی پێویستدا ئەمتوانی کە بڕۆم وەک ڕۆیشتن بۆ چێشتخانەکە بۆ خواردن و هاتنەوە بۆ سەر قەنەفەکە ڕۆژەکەم بەم شێوەیە بوو تاکو گوێم لە دەنگی کردنەوەی دەرگەکە بوو

تەنانەت خۆم بە سەیرکردنی دەرگەکەشەوە سەرقاڵ نەکرد جونکە ئەزانم کێیە
لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوتبووم و جۆنگکووک تەنها پشتمی دەبینی بەداخەوە یەکەم شت کە کردی نزیک بوونەوە بوو لە من.. لانی کەم لەلای قەنەفەکە وەستابوو

من ڕاهاتووم لە لایەنە سوکایەتی پێکەرەکەی وە ئەگەر ڕاشنەهاتبم دەبێت ڕابێم بۆیە تەنها لەو شوێنە مامەوە کە لێیبووم نەوەک ڕووبەڕووی ببمەوە..

"ڕۆژەکەت چۆن بوو؟"

جۆنگکووک بە دەنگێکی نزم پرسی لەو شوێنەی کە لێی بوو و سەیری ئەکردم.

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now