5

1.5K 315 212
                                    


𝕍𝕠𝕥 &ℂ𝕠𝕞𝕞𝕖𝕟𝕥

𝕍𝕠𝕥 &ℂ𝕠𝕞𝕞𝕖𝕟𝕥

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


★★★★★★
☆☆☆

دوای چەند مانگێک

"جۆنگکووک، تۆ ناتوانیت بموەستێنی لەوەی کە هاوڕێی کوڕم هەبێ"
بەتوندی وتم

"باشە, ئەندریا ئاگادارت ئەکەمەوە کە ڕقم لەوەیە کە چەند نزیک ئەبیتەوە و ڕێگە بەم کەسانە ئەدەیت بێنە لات."

توڕەیی لە دەموچاویدا زیاتر بەرزبوەوە کە تەواو پێچەوانەی ئەوەیە کە ئێمە لە شوێنی کارین.. بەڕاستی ڕقم لەوەیە کە چەندە خاوەندارێتیم بەسەردا ئەکات... ئەمڕۆ من و تایهیۆنگ کەمێک زیاتر لە ئاسایی قسەمان کرد لە شوێنی کارەکەم بەڵام ئەوەش لەبەر ئەوەیە کە بۆمان دەرکەوت.. خاڵی هاوبەشمان زۆرە لەگەڵ زیاتر ناسینی یەکتر.. بە شێوەیەکی سروشتی من یەکێک بووم لە یەکەم هاوڕێکانی تایهیۆنگ لەبەر ئەوەی یەکەم کەس بووم قسەم لەگەڵ کرد کاتێک هات،لە ڕاستیدا پێکەوە باشین و ئەو کوڕێکی زۆر سەیر و سەمەرە.. وکۆمیدی و باشە.. بۆیە بێگومان ئەمڕۆ گفتوگۆیەکی خۆشمان هەبوو.. بەڵام نەخێر بۆ جۆنگکووک ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە.

"جۆنگکووک ئەتوانم هەرکەسێکم بوێت بیکەم بە هاوڕێی خۆم"

دەنگم بەرز کردەوە..

بەڵام دەسبەجێ لەبەر ئەوە زللەیەکم خوارد لەلایەن جۆنگکووکەوە.. ئێستا ئەوە بووە بە شتێکی ئاسایی کە لەم کاتەدا بێدەنگ بم و سەیری خوارەوە بکەم.. ئەو دوبارە ئەوەی کردەوە.. دوبارە لێیدامەوە... دڵتەنگ بووم بەڵام شۆک نەبووم.. ئەوە بۆ ماوەیەکە کە جۆنگکووک ئەم کارە ئەکات..

"تۆ کەی فێر ئەبیت کە وەڵامم نەیەیتەوە!"
جۆنگکووک هاوارێکی بەهێزی بەسەرمدا کرد.

"پێویست ناکات گوێڕایەڵی تۆ بم"
هاوارم کرد.. ورەیەکی زۆرم کۆکردەوە بۆ قسەکردن..

جوڵەیەکی هەڵە..

یەکەم لێدانی جۆنگکووک بۆ شەویلگەم.. من زۆر لە شۆکدام نەمتوانی هیچ بڵێم، هەموو جەستەم ئەلەرزێت، لەبەر کاریگەری لێدانەکە ڕووم لەلایەکی تر کرد.. ڕاستەوخۆ دەستی چەپم کردە سەر ئەو شوێنەی کە جۆنگکووک تازە لێیدا ... لەناکاو فرمێسکەکانم بە ڕوومەتمدا هاتنە خوارەوە، من زۆر بێزارم لەم شتە.. بۆچی جۆنگکوک بەردەوام ئەم کارەم لەگەڵ ئەکات؟

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now