26

886 191 131
                                    


༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

ڕۆژی داهاتوو

بەهۆی ئازارەوە بەئاگا هاتمەوە هەموو جەستەم ئازاری هەیە..
چاوەکانم کردەوە و یەکەم شت کە بینیم ئەو جێگە چۆڵەی تەنیشتم بوو... هێشتا لەسەر جێگەکەبووم..
بە بێدەنگی و نائومێدییەوە ئەگریام ئاواتە خوازم کە ئەم ئازارە بێ ئەندازەیەم نەمێنێ..

هەوڵمدا کە چاوەکانم بە کراوەیی بهێڵمەوە و دەوروبەرمم پشکنی... تێگەیشتم کە هێشتا جلەکانمم لەبەر نییە هەرچەندە بە سەرچەفەکە نیوەم داپۆشرابوو
بەڵام بە خێرایی هێنامە سەرەوە و جەستەمم پێداپۆشی..

هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر ئەکەم..کە لەم حاڵەتەدام..
ملکەچی جۆنگکووکم هەست بە بێزارییەکی زۆر ئەکەم..
من دەستدرێژیم کرایە سەر..
هەست ئەکەم جێگەی بەزەییم.. کە زۆر لاوازم و ناتوانم بەرپەچی بدەمەوە و ڕێگەی پێنەدەم کە وام لێبکات..

هەر لەوکاتەدا دەنگی ئەهریمەنەکە هاتە ژورەوە..

"بەیانی باش شازادە"

لەبەر کتوپڕی چاوەکانم بە خێرایی کرانەوە..
جۆنگکووک پشتی بە دەرگەکەوە ناوە و دەستی لەسەر سنگی گرێداوە..
وەک ئەوەی ڕازی بێت لەوەی کە بەسەر منی هێناوە..
سەیری ئەکردم بەبێ ئەوەی چاوەڕێی وەڵامێک بکات،دەستی کرد بە ڕۆیشتن بەرەوە لام

"دد.. دور.. دور ب...دوربکەوە"

لە ترسێکی زۆرا منگەم ئەکرد کە بەناو خۆشەویستەکەم لێم نزیک ئەبوەوە..

سەرچەفەکەم ڕاکێشا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی پارێزەرانە خۆم داپۆشم و هەوڵمئەدا تا دەتوانم خۆم بشارمەوە..
جۆنگکووک نزیکتر ئەبوەوە..
ئەمەوێت هاواربکەم...ئەمەوێت ڕابکەم
دوێنێ شەو دەسبەندی کردم بۆ ئەوەی نەتوانم بجوڵێم... بەڵام ئێستا بێ ئەوانە جەستەم زۆر ئازاری هەیە بۆ ئەوەی بجوڵێم..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now