32

779 166 120
                                    



༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------



Jungkook's P. O. V

ڕۆژی دواتر بەتەنیا لەژووری دانیشتنەکە دانیشتبووم خەریکی مۆبایلەکەم بووم..
زۆربەی ڕۆژەکە تێپەڕیبوو و ئەندریا هێشتا لە ژوورەکەی نەهاتبووە دەرەوە.. چاوەکانم سوڕاند
ئای لەو ئافرەتە ڕەنگە ئێستا لەسەر جێگەکە پاڵکەوتبێ و هەوڵی ئەوەبا کە نەگری
ئاهێکی قوڵم هەڵکێشا و پاڵدایەوە بە قەنەفەکەوە

ئەگەر بەردەوام بەوشێوەیە توڕەم نەکات ئەوا ئێستا نەدەگریا، ئەزانم کە ئەتوانم دڵخۆشی بەو کچە ببەخشم بەڵام ئەو دەرفەتی ئەوەم پێنادات

لەوەتەی تایهیۆنگ دەرکەوتووە... ئەو کچە هەر خەریکی ڕاکێشانێتی بۆلای خۆی..
هەروەک ئەوەی کیجونگ ساڵانێک لەمەوبەر پێی وتم
قسەکانی هێشتا هێرشم ئەکەنە سەر، هێشتا لەناو سەرمدا لێئەدرێنەوە
تەنها بیرکردنەوە لەو شتانەی پێی وتم دڵتەنگم ئەکات
ئەوە ئازاری هەیە... زۆر ئازاری هەیە..

ئەندریا خۆشیئەویستم بەڵام تایهیۆنگ دەرکەوت وە ئەندریاش سەرنجی زیاتری ئەویست
هەر وەکو کیجونگ وتی
تایهیۆنگ هات وە ئەندریاش کوڕێکی تری ئەویست چونکە من بەشی پێویست باش نیم

بۆچی ئەندریا ئەم کارە ئەکات؟
من هەرگیز کەسی ترم خۆشنەویستووە جگە لە ئەو
ئەو ژیانی منە جیهانی منە
هەموو شتێک لە دەوری ئەو ئەسوڕێتەوە بۆچی ناتوانێت بیبینێت؟
بۆچی ناتوانێت بزانێت من تاکە کەسم کە دەتوانم بۆ هەمیشە خۆشمبوێت؟
تاکە کەسم کە دەتوانم ئەوم هەبێت..

خۆزگە پێویستی نەدەکرد کە بە ڕێگەی سەخت فێری بکەم، خۆزگە پێویستی نەدەکرد نیشانیبدەم کە هەرگیز ناهێڵم جێمبهێڵێت
هەرگیز نایدەم بە کەس، هەمیشە هی من دەبێت و هەمیشەش خۆشمدەوێت
کەی خۆی درک بەم شتە ئەکات؟

ئاهێکم کێشا و پەنجەکانم خستە ناوقژمەوە..
کە درکی کرد ئەوکاتدەتوانم واز لە توندوتیژی بهێنم بەرامبەری..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now