37

878 186 1K
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Ups! Gambar ini tidak mengikuti Pedoman Konten kami. Untuk melanjutkan publikasi, hapuslah gambar ini atau unggah gambar lain.

★★★✵✵★★★
------------------------------

بە دوودڵی لەسەر قەنەفە بێجییەکەی ئۆفیسەکە دانیشتبووم،شوێنێکی ڕێک و پێک بوو ڕەفەکە پڕبوو لە کتێبی مارۆنی و ڕەش
پارێزەرەکەم لە بەرامبەرمدا بە وردی گوێی لەهەر شتێک ئەگرد کە دەمووت..

"ئەوەیە کە پێی وتم دوای ئەوەی پرسیارم لێی کرد کە چیدەکات ئەگەر جێی بهێڵم.. هەستم بە شۆکێکی زۆر ئەکرد لەو ساتەدا، چاوەڕێی وەڵامێکی وەها توندوتیژم نەئەکرد.."

لە کاتی قسەکردنم سەیری پەنجەکانمم ئەکرد..
نەمدەویست لێرەبم بەڵام ناچاربووم
تایهیۆنگ و جییون هەموو شتێکیان بۆ ڕێکخستبووم
پێیان وتم کە هیچ ڕێگەیەکم نییە جگە لە دانپیانان.

پیاوەکە بە خوێندنەوەی تێبینییە دەستنوسەکەی بە چاویلکەکەیەوە وتی..

" باشە، دەزانم سەڕەڕای هەڕەشە قێزەونەکەی جۆنگکووک جێتهێشت.. تایهیۆنگ هەموو شتێکی پێ وتووم نزیکەی مانگێک لە شوێنەکەی ئەو مایتەوە.. شەوێک تایهیۆنگ لەدەرەوە بوو وە کاتێک گەڕایەوە تۆ لەوێ نەبوویت و تەنها نامەیەکی لێبوو کە تێیدا نووسرابوو کە تۆ لەگەڵ جۆنگکووکیت"

لەسەرەوە بۆ خوارەوە سەیری تێبینییەکانی کردەوە
و زانیارییەکانی شیئەکردەوە..

" بەڕێز کیم"

دەمویست شتێک لە دەرەوەی گفتوگۆکەمان پبرسم..

" تکایە"

بە زەردەخەنەیەکی گەرمەوە بڕیمی..

"بە جای بانگم بکە"

بە زەردەخەنەیەکی کەمەوە سەرم جوڵاند..

"جەی"

"ئەوەی پێتی ئەڵێم سزای جۆنگکووک دیاری ئەکات ڕاستە؟ "

وتم و لە دەمارگیریدا گازم لە لێوم ئەگرت.. نەمدەویست کە جۆنگکووک بۆ ماوەیەکی زۆر لە زیندان بمێنێتەوە
پێشتر ناچاربووم هەموو لێدانەکان لە ماڵەوە بە جەی بڵێم بێگومان بۆ ئەوەش سزای دەبێت..
بەڵام نەمدەویست هیچ شتێک بڵێم کە لە ماوەی مانەوەم لە ماڵە دابڕاوەکەدا ڕوویدا..
ئەگەر شتێک بڵێم ئەوا جۆنگکووک دەخاتە ئاستێکی نوێی کێشەوە لەوانەیە بۆ هەموو ژیانی..
زیندان بەهیچ جۆرێک یارمەتی جۆنگکووک نادات.. ئەوە وەکو کوشتنی وایە..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang