18

958 199 130
                                    


♫︎☾︎𝚅𝚘𝚝𝚎 & 𝙲𝚘𝚖𝚖𝚎𝚗𝚝☽︎♫︎

☆☆

✩✩✩✩𖣘✩✩✩✩-----------------------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✩✩✩✩𖣘✩✩✩✩
-----------------------------------------------

گـــەورەتـــریـن تــرســم ئـــەوەیــە کــە بــەو شـــێـوەیــە بـمبـیـنـیـتــ کــە خــۆم دەبــیــنـم

Jungkook's P. O. V

"کاکە"

وتم و دانیشتم لەسەر کورسییە ڕەنگ کرێمییەکە.. چاوەکانم بەوناوەدا خشاند و بینیم کە لەسەر کورسیەک دانیشتووە..

ماوەیەکە متمانەم بە ئەندریا هەیە، ناتوانێت کە لەگەڵم بێت بۆیە لە ماڵەوەیە و دەرگەم لەسەری قفڵ کردووە.
بەڵام تەنها هەست بە نائارامییەکی زۆر ئەکەم
ڕەنگە کەمێک دڵتەنگ بم کە هاتمە ئێرە و جارێکی تر کاکەم ئەبینمەوە..

"ک.. کارەکەت چۆن بوو ئەم سێ ساڵە لە ژاپۆن؟"

بە ناجێگیری وتم، هەوڵئەدەم کە دووبارە لەگەڵیدا هەست بە ئاسودەیی بکەم.. بەڵام ناجێگیری لە دەنگمدا دیارە و ئەو هەر وەکو خۆی سەرنجی هەموو جوڵەیەکی بچوکم ئەدات..

"زۆر باشبوو، سوپاس"
بە زەردەخەنەیەکی میهرەبانەوە وتی..

" هەرچەندە پێموابێ دەبێ من پرسیارت لێبکەم... بەبێ من چۆن بوویت لە ماوەی ئەو هەموو ساڵەدا؟"
بە ئەدەبەوە پرسیاری کرد..
سەری سوڕماوەو جۆرێک دڵخۆشە بە سەردانە لەناکاوەکەم دوای ئەو ساڵانە..

بە پرسیارەکەی گازم لە لێوم گرت، ترسناکە..
زۆر بێ هیوا دەبیت لە من ئەگەر بزانیت من بومە بە چی..

جاران کەسێکی باشبووم.. بەڵام تۆ ڕۆشتیت و منیش بەبێ یارمەتی تۆ خراپ بووم
ڕەنگە ئەگەر تۆ نەڕۆشتبایت من ئەو هەموو شتەم بەسەر ئەندریادا نەهێنابا..

"ئەوەت کرد کە داوام لێکردیت؟ "

بە لێوی خوارەوەم کە لە نێوان ددانەکانمدا گیر بووە چاوم بە ژورەکەدا ئەسوڕاندەوە.. هەستم بە کەمێک تاوانباری ئەکرد بە پرسیارەکەی..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now