6

1.5K 299 204
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭

𝐕𝐨𝐭𝐞 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


✯✯✯✯✯✯
᪥᪥᪥

Flashback

گەیشتمە نەخۆشخانەکە، بەڕاکردن بە ڕێڕەوەکاندا ئەڕۆشتم، دڵم زۆر بەخێرایی لێیئەدا، وایە من زۆر ڕقم لە دایکمە بەڵام ئەمەوێت کە باشبێت، هیوادارم کە باشبێ... دکتۆرەکە پێی وتم کە توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووە..

بەپەلە چوومە ناو ئەو بەشەی کە ئەوی تێدایە..
لە سەر جێگەیەکی سپی نەخۆشخانەدا پاڵکەوتبوو و کانۆلا بە دەستییەوە بوو لەگەڵ چەند بۆرییەک

"دایکە"
هاوارم کردوو بە خێرایی بەرەو لای ڕۆشتم

"دایکە،دایکە، ئەتوانی گوێت لێمبێ؟"
بە نیگەرانییەوە پرسیم، نامەوێ لەدەستی بدەم، ئێستا نا، کەسێکی تریش نا

"هەستەوە دایکە هەستەوە"

وتم کاتێک کە شیشی سیسەمەکەم گرتبوو، وابیر ئەکەمەوە کە گوێی لێمبوو چونکە بە هێواشی چاوەکانی کردەوە و سەیری کردم..

"جۆنگکووک"
بەلاوازی وتی

" د..دایکە"

چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون کاتێک کە دایکم لەو حاڵە بینی،سەری پێچرابوو، ئەمە زۆر لەناکاوە بۆ ئەوەی من بەرگەی بگرم

"چ..چی ڕویداوە؟"

فرمێسک بە چاوەکانما هاتە خوارەوە.

"تەرکیزم لەسەر لێخوڕینەکەم نەبوو.. و.. لەناکاو"

وتی و لە نێوان هەر وشەیەکدا هەناسەیەکی قوڵی ئەدا.

"جۆنگکووک"
بە هێواشی وتی و دەستی کردە سەر دەستم

"پزیشکەکان وتیان کە لەوانەیە بەرگە نەگرم"

سەرم بە مانای نەخێر جوڵاند

"نەخێر دایکە، تۆ بەرگە ئەگری..تکایە"

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now