8

1.3K 266 229
                                    

𝐕𝐨𝐭𝐞 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭

✩✩✩


✯✯✯✯✯✯✯✯✯✯
✵✵✵✵

---------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

---------------------------

بێ سەرسوڕمان لە باوەشی جۆنگکوکدا خەبەرم بوەوە.. هەر جارێک ئەو کارە دەکەین بەیانیەکەی لە باوەشی ئەودا کۆتاییم پێدێ نەک ئەوەی من کە گلەیی بکەم من زۆر دڵخۆشم کە بەیانیەکەی لە باوەشی ئەودا چاوەکانم ئەکەمەوە.. ئەمجارە هەستێکی کەمێک سەیرم هەیە چونکە من بە جۆرێک نەمدەویست بەڵام گرنگ نییە.. من باشم لەبەر ئەوەی ئەو دڵخۆشە.. قەرەبووی ڕەفتارەکانم کردەوە ئاساییە..

"بەیانیت باش شازادە"

گوێم لە دەنگە گڕەکەی بەیانیانی بوو کە لە نزیک گوێم وتی..
نیگاکانم بەرز کردەوە بۆ سەر چاوە فریشتەییەکانی جۆنگکووک کە لەسەر منە

"بەیانی تۆش باش"

بە کەمێک پێکەنینەوە وەڵامم دایەوە.. من زۆرم خۆشدەوێت کە بەم جۆرە لە خەو هەڵسم.. لە باوەشی جۆنگکوکەکەمدا کە وا ئەکات بەیانی باشێکی سادە ئەوەندە خۆشەویستی لە خۆی بگرێت.

هەرگیز ناتوانم لەم شتە جیا ببمەوە... هەرگیز نامەوێ لەم شتە جیا ببمەوە.
تەنانەت ئەگەر بە مانای بەرگەگرتنی چەند لێدانێک بێت...

خۆشم دەوێت.من بۆیە دەبێت بەرگەی هەموو ئەمانە بگرم.

لە ڕۆتینی بەیانیانم تەواو بووم و ڕۆشتمە قاتی خوارە بۆ ئەوەی نانی بەیانی ئامادە بکەم... بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەمڕۆ جۆنگکوک چۆن دەبێت بەڵام سڵاوی بەیانیەکەی باش بوو هێشتا، ڕەفتارە پێشبینینەکراوەکانی بەردەوامن لە نیگەرانکردنم کاتێک بە چێشتخانەکەدا ڕۆیشتم
پشتی جونگکوک ڕووی لە من بوو و دیسانەوە لە چێشتخانەکەدا دانیشتووە و لە دۆخێکدایە کە لەم دواییانەدا زۆر تێیدا بینیومە... پاڵی بە کورسیەکەوە دابوەوە و قاچەکانی لەسەر مێزەکە بوو، کحولی ئەخواردەوە... نەخێر جارێکی تر نا... لە بێزاریدا ئاهێکم کێشا هەست بە بێزاری ئەکەم ئەو لەم چەند مانگەدا زۆر زیاتر ئەخواتەوە..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now