14

1K 223 242
                                    

༆ᐯOTᗴ & ᑕOᗰᗰᗴᑎT༆

᯽᯽᯽☼︎᯽᯽᯽

✯✯✯✵✵✯✯✯_____________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✯✯✯✵✵✯✯✯
_____________________________

~نــاتـوانیـتـ کەسـتـ خۆشــبوێـت تاکـو خـۆت خۆشـنـەوێـتــ ~



"نەخێر،جۆنگکووک"

لە ترسدا هاوارم کرد.. ئەویش دەستی هێنایە خوارەوە و بەسەر سەرما ئەسوڕایەوە..

بە خێرایی ئەژنۆکانم چەمانەوە و سەرم داپۆشی ..  هەناسەکانم خێرابوون..
چونکە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناخمدا گەشەی کرد..

دووبارە ئەو کارە ئەکاتەوە..

"مەبەستت چییە لە 'نەخێر'؟ "

جۆنگکووک کە مشتی توند گرتبوو هاواری کرد و سەیری کردم

"تۆ ئەتویست لە دەستم دەربازت بێت، وانییە؟"

بە توڕەییەوە پرسی.. قۆڵی گرتم و لە خۆی نزیکی کردمەوە..
بە توندی سەرم بە نەخێر ئەجوڵاند و بە چاوە ترساوەکانم سەیری چاوە ئاگرینەکانی جۆنگکووکم ئەکرد..

من ویستم بچم بۆ مۆڵ چونکە ماوەیەک تێپەڕیوە بەسەر لەو کاتەوەی ڕۆشتومەتە دەرەوە کۆتا جار بۆ ئاهەنگی جیون ڕۆشتمە دەرەوە.. تەنها ڕێگەپێدراوم کە بچم بۆ کار..

جۆنگکووک ڕێگەی پێدام کە لەگەڵیدا بازاڕی بکەم..
خۆشبەختانە وەکو هەموو جار پێمەوە نەنوسابوو..

من چووبومە بەشی جلوبەرگ بۆ ئەوەی قەبارەی جلێک هەڵبژێرم و جۆنگکووکیش لە ژوری گۆڕینەکە چاوەڕێی ئەکردم..

لەوکاتەدا کەسێک بە خێرایی هات و خۆی لێدام.. منیش منگەیەکم کرد لە ئازاردا بەر ئەو شوێنەم کەوت کە جۆنگکووک ماوەیەک پێش ئێستا بە هۆکارێک لێیدام.. بەڵێ دووبارە سوکایەتی پێکردم..

هێشتا جێ برینەکانی دیارن.. بەباشی برینەکانم دانەپۆشی بوو پیاوەکە سەیری برینەکانی قۆڵ و ملمی ئەکرد..
بە ترسەوە خۆمم داپۆشی..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now