34

761 173 174
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎✩✩✫✩✩

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★

------------------------------

بەیانی لە چێشتخانەکە وەستابووم هەوڵمئەدا سۆپانەفرەتییەکە دابگیرسێنم لەم ماڵەدا هەموو شتێک زۆر بە هێواشی کارئەکات بیری ماڵە کۆنەکەم ئەکەم،تەنانەت نازانم کە جۆنگکووک فرۆشتویەتی یاخود نا ئەو بەڕاستی جدییە دەربارەی ژیان کردن لێرە... هیوادارم نەیفرۆشتبێت

ناتوانم بۆ هەمیشە لێرە بمێنمەوە ئێمە ناتوانین بەم
شێوەیە بژین
ئاهێکم کێشا و هێلکەیەم شکاند و دەستم کرد بە خواردن ئامادەکردن
بەهەرحاڵ وەکو ئەوە نییە کە من لەم بابەتەدا هەڵبژاردنم هەبێ..

لەناکاو جووتێک قۆڵ دەوری کەمەریان دام، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەهۆی ئەو جوڵە چاوەڕواننەکراوەوە هەناسەم گیرا..
بەڵام کاتێک جۆنگکووک سەری لەسەر ملم دانا و بەتوندی و لە هەمانکاتیشدا بەنەرمی گرتمی هەستم کرد کە هیچ نیازێکی خراپی نییە
تەنها باوەشێکە.. ڕێگەم بە ماسولکەکانمدا کە ئارام بن

"بەیانی باش شازادە"

دەنگە بەیانییانە گڕەکەی لە گوێمدا چرپاندی..

نەمتوانی خۆم بگرم و لێوەکانم کەمێک بەرەو سەرەوە ڕۆیشتن بەو دەستلێدانە بچووکە. بۆ یەکەمجار... هەستم بە توندی و باچاری نەکرد
وەکو سڵاوێکی بەیانیانی ڕاستەقینە وابوو..

"بەیانی تۆش باش.. جۆنگکووک"

بە دەمارگیری وتم دڵنیانەبووم لەوەی کە ئایا دەبوو وەکو جاران باشببمەوە لەگەڵی یاخود تەنها یاریم لەگەڵ ئەکات

ڕێگەم بە جۆنگکووکدا بە بێدەنگی لە باوەشم بگرێت کە خواردنم ئامادە ئەکرد
من بە تەواوی نیگەران و ترساو بووم بەڵام بە بیرکردنەوە لە دوێنێ شەو و ئەو شێوازە نەرمەی کە منی لە باوەش گرتبوو نیگەرانییەکەم کەم ئەبوەوە..
دوێنێ شەو.. دەستی لێنەدام.. هیچی نەکرد
بۆ یەکەم شەو لەم ماوە درێژەدا من ئازاد بووم..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now