7

1.3K 286 217
                                    



𝑽𝒐𝒕𝒆&𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕

𝑽𝒐𝒕𝒆&𝑪𝒐𝒎𝒎𝒆𝒏𝒕

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✯✯✯✯✯✯

✵✵✵✵

{ئەوەی کە زۆرترین ئازاری هەیە ئەوەیە کە شتەکان هەرگیز وەک جاران نابن}

ناتوانم وەسفی بکەم کە هەستم چۆنە.. ئەم پەیوەندییە چی لێدێت؟ بەردەوام ئەبێ یان ئەوەستێ لە خراپەکاری؟ نامەوێت لە ماڵێکی خراپدا بژیم... بەڵام ئەو بیرۆکەیەم نییە کە لە خۆشەویستەکەم جیا ببمەوە.. بۆچی.. لە ناکاو شتەکان هەڵە بوون..
چی ڕوویدا وایکرد شتەکان بەم شێوەیە بن؟ لە کوێی پەیوەندییەکەماندا هەڵە بووین؟

بیرم لەوانە ئەکردەوە و پشووم ئەیا لەسەر قەنەفەکە و قاوەیەکی گەرمیشم لەدەست بوو.. ئەمڕۆ نەچووم بۆ کارەکەم....

هێشتا ئازارم هەیە و شوێنی برین لەسەر جەستەمە بیرم لە هەڵسوکەوتی ئەم بەیانییەی جۆنگکوک ئەکردەوە پێش ئەوەی لە ماڵەوە دەربچێت

"ئەمڕۆ وام لێ مەکە بچم بۆ کار تکایە"

زەردەخەنەیەکی نەرمم پێدا، جۆنگکوک بەردەوام بوو لەوەی کە خەمناک دەرکەوێ کاتێک لە پشتمەوە لە باوەشی گرتم
دەبوو ڕزگارم بێت لێی بە پێدانی ماچێک وە دەبوو بەردەوام بم لەو کارە بۆ ئەوەی وای لێبکەم بچێت بۆ کار..

هەموو کاتێک کە بیر لە شیرینی ئەو ئەکەمەوە زەردەخەنە دێتە سەر لێوەکانم..
جۆنکگووک هەموو کاتێک هۆکاری پێکەنینەکانم بووە لەو کاتەوەی کە ناسیومە.. بەڵام هۆکاری فرمێسکەکانیشمە کاتێک کە ئازارم ئەدا..ئەوەی من سەرلێشێواو ئەکات ڕەفتاری جۆنگکوکە لە بەیانیاندا تەنها ئەوەندە جیاوازە لەو کاتانەی کە توڕە دەبێت نزیکە لەوەی کە نەتوانم بیناسمەوە کە ئایا ئەو هەمان کەسە....
تەقینەوە لەناکاوەکەی خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەرئەچێت...

لەو کاتەی کە بیرم لە ڕەفتارەکانی جۆنگکووک ئەکردەوە گوێم لە دەنگی زەنگی دەرگەکە بوو..
بە بیستنی زەنگەکە سەرلێشێواو بووم لەبەر ئەوەی جۆنگکووک کلیلەکەی لایە.. وە بۆچی بەم کاتی نیوەڕۆیە دێتە ماڵەوە.. قاوەکەی دەستم دانا و ڕۆشتم بۆ لای دەرگەکە..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now