24

864 196 127
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★
------------------------------

"ج..جۆنگکووک! "

بە بێ باوەڕییەوە هاوارم کرد کاتێک ئەو کەسەم بینی کە بە هێمنی لەبەردەممدا وەستاوە تایهیۆنگ نییە

لێدانی دڵم خێرابوو و پێم بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی هەنگاوی بچوکی دەنا بەرەو دواوە بە بینینی ئەو پیاوەی کە ژیانمی کردە دۆزەخێکی زیندوو لە بەردەممدا..
پشتی بە دیوارەکەوە دابوەوە و دەستی لە گیرفانیدابوو.. گەورەترین خەندە لەسەر لێوی بوو..

"لێرە چی دەکەیت؟"

ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆرم هەبوو کە پێشتر هەرگیز هەستم پێنەکردووە... ئەوەی ناو دەمم قوتدایەوە و هیچ بیرۆکەیەکم نەبوو کە ئەم پیاوە لەناو ئەم ماڵەدا چیدەکات..

"پێم وابوو کە دەزانی بۆچی لێرەم شازادە"

جۆنگکووک بە شێوەیەکی ترسناک وتی و لە دیوارەکە دورکەوتەوە و بەهێواشی بەرەو لام هات..
ئەوە زیاتر تووشی شۆکی کردم و پێم بەردەوام بوو لە پاشەکشە کردن بۆ دواوە..

"ب.. بە من مەڵێ شازادە"

من هەوڵم ئەدا کە دەنگێکی بەهێز و پتەو دەربکەم بەڵام لەناوەوە وەک دۆزەخ دەترسم کە جۆنگکووک دەتوانێت بە شێوەیەکی دیار بیبینێت..

"سەرم سوڕماوە لە کاردانەوەی تۆ کە جارێکی تر من دەبینیتەوە ئەندریا"

جۆنگکووک بە گاڵتەجاڕییەوە وتی و زیاتر لێم نزیکبوەوە..

"بیرت نەدەکردم؟"

هێشتا چاوەکانم لە شۆکدا فراوان بوون، بەرەو دواوە بەرەو مێزی نانخواردنەکە دەڕۆشتم.. بێدەنگبووم لەبەرامبەر پرسیارە گاڵتەجاڕانەکەی جۆنگکووک..

" ئۆهـ.. نا چاوەڕوان بە.. "

جۆنگکووک سەری جوڵاند وەک ئەوەی درک بە شتێک بکات لەکاتێکدا لە جەستەی لەرزۆکم نزیکدەبوەوە..

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now