4

1.6K 332 203
                                    


𝚅𝚘𝚝𝚎&𝙲𝚘𝚖𝚖𝚎𝚗𝚝

𝚅𝚘𝚝𝚎&𝙲𝚘𝚖𝚖𝚎𝚗𝚝

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

✯✯✯✯✯✯✯
✰✰✰

6Years later~کاتی ئێستا

"شازادەکەم هەستە"
گوێم لە دەنگی بوو لە نزیک گوێمەوە کە لە دواوەم بوو.. دەستیم لەدەستم دورکەواندەوە و زیاتر بەتانییەکەم لەخۆم کۆکردەوە..

"خۆشەویستم، ئەوە کار ناکات"
بەنەرمی وتی و زیاتر نزیک کەوتەوە و لەدواوە لە باوەشی کردم..
"ئەبێت ئێستا هەستیت"

"نەخێر، بهێڵە کەمێک زیاتر بخەوم"

بە منگەوە وتم

جۆنگکووک هەناسەیەکی هەڵکێشا..
"تۆ دوائەکەوی لەکارەکەت خاتوو چۆی"

هەستم کرد کە باوەشەکەی شل کردەوە.. منیش زیاتر خۆم لەناو سەرینەکەم نوقم کرد..

"همم.. بەمزوانە ئەتکەم بە خاتوو جیۆن"
جۆنگکووک بەچرپە وتی کە لەسەر جێگەکە دانیشتبوو.. ئەوە وایکرد کە بە خێرایی چاوەکانم بکەمەوە..
بەتانییەکەم لابردو هەستامەوە..
جۆنگکووک زەردەخەنەی کرد کە بینی دوای بیستنی ئەوە بەخێرایی هەستامەوە.. ئەوە نییە کە من نەمەوێت ببم.. من ئەمەوێ.. لە کۆتاییدا من هەمیشە ویستومە کە لەگەڵ جۆنگکووک بم.. وە وێنام کردووە کە هەمیشە لەگەڵ ئەو بم..بەڵام نامەوێ بەمزووانە هاوسەرگیری بکەم..

"ئێستاش هەستە"

جۆنگکووک پێی وتم و لەسەر جێگەکە هەستا بۆ ئەوەی خۆی ئامادەبکات.. باوێشکم داو قۆڵەکانم کردەوە.. نامەوێ هەستم بەڵام ناچارم..

ئەوە دوو ساڵە کە من و جۆنگکووک بەیەکەوە ئەژین..جۆنگکووک هەر کە گەورە بووین ویستی پێکەوە بژین چونکە خەریک بوو بمرێت بۆ ئەوەی لە ئازارەکانی ماوەی هەرزەکاری خۆی دوور بکەوێتەوە و لەگەڵم بێت.. بەڵام باوکم ڕێگەی پێنەیام کە ڕاستەوخۆ لەگەڵیدا بژیم.. تاکو ئەو کاتەی باوکم ناچار بوو بچێتە شارێکی تر بەهۆی کارەوە، ڕێگەی پێدام لەگەڵ جۆنگکووک بچمە ناو ئەم ماڵەوە، سەبارەت بە جۆنگکووک...ئەو لەو کاتەوەی دایکی مرد ناچار بوو بچێتە خانەی بێسەرپەرشتان تاوەکو تەمەنی پێگەشتن.. ئەو ڕۆژەی دایکی تووشی ڕووداوی ئۆتۆمبێل بوو نەیتوانی لە نەخۆشخانە بێتەدەرەوە جۆنگکووک زۆری ڕق لە خانەی بێسەرپەرشتان بوو.. هەر ٣-٤ مانگ جارێک خێزانە بەخێوکەرەکەی دەگۆڕا، وە لانیکەم دوو هەفتە جارێک جۆنگکووک لە قوتابخانە بە گریانەوە ڕایدەکرد و سووکایەتی پێ ئەکرا.. جۆنگکووک بە خراپترین شتی ئەزانی کە لەگەڵ دایکیدا بژی، کە زۆر بە نزمیی بیری لێدەکردەوە،لانی کەم دایکی خێزان بوو سەرەڕای ئەوەی کە چۆن پشتگوێی خستبوو.. ئەم خێزانانەی کە لەگەڵیاندا دەبوو ئەوەندەی دایکی پشتگوێیان نەدەخست بەڵام ئەوەندە ڕقی لێیان بوو کە پشتگوێخستنی دایکی پێ باشتر بوو...هیچ کامیان بە باشی مامەڵەیان لەگەڵدا نەئەکرد ئەو زۆرێک لە شتەکانی بۆ باس نەئەکردم بەڵام ئەمتوانی بە شێوەیەکی ناڕوون بزانم چی ڕوویداوە مردنی دایکی شۆک و دڵتەنگیەکی زۆر بوو بۆی، بۆ ئەو ئەوە ترسناکترین ساڵان بوون لە ژیانیدا تائێستا... پێم وایە ئەوە هۆکاری سەرەکییە کە ڕەفتارەکانی گۆڕاون...

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now