35

795 175 67
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎✩✩✫✩✩

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

★★★✵✵★★★

------------------------------

لە درەنگانی ئێوارەدا بە تەنیا لە ماڵەوە قاپەکانم ئەشۆرد جۆنگکووک لە بەیانیەوە بەدرێژایی ڕۆژ لەدەرەوە بووە
بە جۆرێک نائومێد بووم کە لەخەو هەستام و بیبیم کە ڕۆیشتبوو

کاتێک تەواو بووم، تەنها بیرم ئەکردەوە هیچ شتێکی باشرنییە کە بیکەم جگە لە مەلەکردن بەناو بیرکردنەوەکانمدا..
بۆ یەکەمجار بەجۆرێک نەمدەویست جۆنگکووک بڕوات
خۆزگە ئەمڕۆ لێرەبوبا دواجار وردە وردە خەریکە نەرم ئەبێت..
بۆ ماوەی دوو شەو ئەو لەگەڵم نەبوو
قسەکانیم بەڕوونی بیرە کە بۆ یەکەمجار هاتمە ئێرە

' زنجیرم ئەکەم و هەموو شەوێک لەگەڵت ئەبم تاوەکو فێرئەبیت تۆ تەنها هی منیت'


وە ئەو هەموو قسەکانی بەڕاست بوو
ئێمە بۆ ماوەی دوو مانگە لێرەین وە من هەموو شەوێک وێران ئەبووم لەلایەن ئەوەوە وێران ئەکرام
وە ئێستا بۆ یەکەمجار من ئارامیم هەیە
ڕەنگە لەبەر ئەوەی من فێربووم کە هەمیشە هی ئەوم
بۆیە لەگەڵم نەبووە..

هەر لەوکاتەدا گوێم لە دەنگی کلیلی دەرگەکە بوو کە قفڵەکەی کرایەوە سەرم بەو ئاڕاستەیە جوڵاند بۆ ئەوەی جۆنگکووک ببینم کە دێتە ماڵەوە
لەلای کەوانتەری چێشتخانەکەوە زەردەخەنەم کرد کە دەرگەکەی داخست

چاوەڕێی ئەوەم ئەکرد کە دڵخۆش و شیرین بێت
بەڵام لەبری ئەوە سەری نزم کردبوەوە و قژی چاوەکانی داپۆشیبوو

لە ژێرییەوە دوو چاوی دڵتەنگ هەبوون
کەمێک هەستم بە نیگەرانی کرد
پێم سەیربوو چی وایلێکردووە ئەوەندە تێکچێت

"س..سڵاو جۆنگکووک"

تا توانیم بە نەرمی وتم و بە دوایدا ڕۆشتم بۆ ژووری دانیشتن جۆنگکووک بەسادەیی پشتگوێی خستم
سەری نزم کردەوە و بەدەستەکانی دایپۆشی بۆ ئەوەی تەنانەت دەربڕینیشی نەبینم

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Where stories live. Discover now