31

852 172 112
                                    

༒︎𝐕𝐨𝐭 & 𝐂𝐨𝐦𝐦𝐞𝐧𝐭༒︎
✩✩✫✩✩

★★★✵✵★★★------------------------------

Ops! Esta imagem não segue as nossas directrizes de conteúdo. Para continuares a publicar, por favor, remova-a ou carrega uma imagem diferente.

★★★✵✵★★★
------------------------------

لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکان بەهەمان شێوە ڕۆژی تایبەتی باشترین هاوڕێشم هات
هەست بە دڵەڕاوکێ ئەکەم چی ئەگەر جۆنگکووک لە کۆتا خولەکدا بڵێ نەخێر؟
لە کۆتاییدا قەناعەتم پێکرد کە ڕێگەبدات و بڕۆین
جۆنگکووک تەواو توڕەبوو لە من کاتێک بە بێ مۆڵەتی ئەو بەڵێنم بە جییوندا کە لەوێ ئامادە ئەبم
زۆر زۆری پێچوو تاوەکو ڕازیم کرد
زۆر بەڵێن و یاسام پێشنیارکرد کە ئەگەر ڕێگەمپێبدات ئەوا پابەندیان ئەبم..
وە لە کۆتاییدا ڕازی بوو هیوادارم بەڵێنەکەی بباتەسەر و ڕێگەم پێبدا..

لەبەردەم ئاوێنەی مێزی مکیاژەکەدا وەستابووم و بە وریاییەوە مکیاژم بۆ برینەکانم ئەکرد بۆ ئەوەی کە دیارنەبن..
جۆنگکووک ڕۆیشتووەتە دەرەوە بۆ ئەوەی جلوبەرگم بۆ بکڕێت چونکە لێرە هیچ شتێکم نییە
سوپاس بۆخوا لەم دواییانەدا لێدانی زۆرم بەرنەکەوتووە بۆیە زۆربەی برینەکانی قاچ و قۆڵەکانم ساڕێژبوونە..

لەئاوێنەکەدا برینەکانی ملمم ئەپشکنی و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی، چۆن شتێکی ئاوا بشارمەوە؟
ئەوە تەنها برینێکی هەڕەمەکی نییە کە خەڵکی بیبینن و پشتگوێی بخەن
گەر بیبینن پرسیارئەکەن و نیگەران ئەبن
هەوڵمئەدا کە بڕێکی زۆر مکیاژ بەکاربهێنم و دایپۆشم.. بەڵام قورسە برینەکان هێشتا تازەن و ئازارم هەیە کاتێک دەستیان لێئەدەم
بەڵام هەموو هەوڵێکمداوە کە دایپۆشم
قژەکانم بەردابوەوە بۆ ئەوەی دایبپۆشێت
بەدڵنیاییەوە جییون تێبینی ئەکات ئەگەر زۆر لێی نزیک ببمەوە.. پێویستە لەهەموان دوربکەومەوە
ئەو ڕێکەوتنەم لەگەڵ جۆنگکووک کردووە  کە بەهەر شێوەیەک بێت لەهەموان دوردەکەومەوە..

"ئامادەیت ئەندریا؟"

بە بیستنی دەنگی سەرم سوڕاند و سەیری دواوەم کرد
جۆنگکووک بە قاتێکی تەواو ڕەشەوەبوو و دەستەکانی لەناو گیرفانەکانیدابوون
بۆچی ئەوەندە سەرنجڕاکێش دەرئەکەوێت؟

چاوەکانم بە شێوەیەکی موگناتیسی لەسەری بوون
هەموو سەرنجەکانم ڕاکێشرابوون بەهۆی سەرسوڕهێنەرییەکەیەوە
تەنانەت ناتوانم چاوەکانیشم بتروکێنم چونکە بۆ یەک چرکە ئەو لە چاوەکانم دورئەخاتەوە

𝐓𝐡𝐞 𝐝𝐞𝐯𝐢𝐥'𝐬 𝐰𝐡𝐢𝐬𝐩𝐞𝐫 𝐉. 𝐉𝐊||𝐤𝐮𝐫𝐝𝐢𝐬𝐡 ✓Onde as histórias ganham vida. Descobre agora