𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 01

1.7K 184 21
                                    

ژیـانـێـڪـیـے بـچـووڪ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ژیـانـێـڪـیـے بـچـووڪ

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

لە فرۆشگا بچووکەکە دەخولامەوە بەدەوری ئەو شیرنییەی کە دەبووایە ئامادە بووایە تا ساتی کردنەوەی فرۆشگاکە کە کاتژمێر 10:00 و ئێستاش تەنها 30 خولەکم هەیە

کەرەستەی شیرنییەکەم دەهێنا و دەبرد تا لە کۆتاییدا خستمە نێو فرنەکە سەیری لیستی شیرنییەکانی ئەمڕۆم کرد کە دەبووایە بۆ ئەمڕۆ ئامادە بن وە خۆشبەختانە ئەو شیرنییەی بەر لە ئێستا کۆتا شیرنی بوو لە نێو لیستەکە

هەناسەیەکم دایەوە و بەروانکەی کارکردنەکەم لەبەر کردمەوە و لەو شوێنە هەڵمواسییەوە کە پێشتر لێی هەڵواسرابوو

ئاهــ چایۆنگ گەیشتیت؟ دەمێکبوو چاوەڕێت بووم

ووتم کاتێ گوێم لە زەنگی دەرگاکە بوو ئەو کچێکی گەنج بوو کە بۆ بژێوی ژیانی لای من کاری دەکرد تا دایک و برا بچووکەکەی بژیێنێ لەگەڵ ئەوەی کە کچێکی رووخۆش جوان بوو کە قژێکی درێژی شەپۆلی ڕەنگ قاوەیی هەبوو ئەو چەند مانگێک دوای کردنەوەی فرۆشگاکەم هات و دەستی بە کارکردن کرد لای من

ببوورە بەهۆی پاسەکە تۆزێ کێشەی تێکەوت لە ڕێگام بۆ ئێرە

ووتی و هات لە تەنیشت منەوە دەستیکرد بە کاردن

کێشە نییە من شیرنییەکانم ئامادە کردووە دەکرێ ئاگادارییان بیت لەنێو فرنەکە؟ من پێویستە سەردانی زانکۆ بکەم بۆ د

من ئەوە دەکەم تۆ کاتی خۆت وەرگرە

چاکەتەکەم و جانتاکەمم هەڵگرت و چوومە دەرەوەی فرۆشگاکە خۆشبەختانە ئەمڕۆ هێندە کارم نەبوو و دەمتوانی هەندێک کات بۆ خۆم و دایکم تەرخان بکەم لە شوێنی پاسەکان وەستام تا پاسەکە گەیشت

دایکە پلانی ئەمڕۆت لەبیرنەکردووە وایە؟!

ووتم کاتێ چاوم لەسەر شەقامەکەی بەردەمم هێشتبوویەوە و چاوەڕێ بووم بپەڕمەوە بۆ ئەو بەری شەقامەکە

بێگومان نەخێر من نیگەرانبووم گەر تۆ بەهۆی سەرقاڵیتەوە لەبیرت کردبێ

کەواتە لەو شوێنەی بۆم ناردوویت ئامادەبە

دوای تەواوکردنی قسەکانمان تەلەفونەکەم داخستەوە و خستمە نێو جانتاکەم و لە شەقامەکە پەڕیمەوە بۆ ئەوەی بچمەوە فرۆشگاکە

ویستم وەک هەموو جارێک بە دەنگی بەرز سڵاو بکەم بەڵام بێدەنگ بووم کاتێ بینیم چەند موشتەریەم لەنێو فرۆشگاکە دانیشتوون خەریکی شیرنی خواردنن

چوومە لای چایۆنگ و یارمەتییم دا لە کارەکانی کارەکان زۆر کەمبوون بەهۆی بوونی چایۆنگ ئەمڕۆ ئەو ڕۆژانەی کە ئەو سەرەی کاردنییەتی من دەتوانم کارە تەواو نەکراوەکانم لەدەرەوەی فرۆشگاکە تەواوبکەم بەڵام ئەو ڕۆژانەی ئەو لێرە نییە پێویستە تەنیا کاربکەم زیاتر سەرقاڵبم بە ئێرە

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now