ئـەو قـەڕەبـاڵـغـی نـێـو شـارەڪـەمـە
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
"کەواتە ژوانەکەت چۆن بەڕێوە چوو؟!"
مارتینی ووتی هەر کە لەسەر مێزی نانخواردنەکە دانیشتم بۆ خواردنی نانی بەیانی باوەڕ بەو کچە ناکەم هێشتا شتێکی لەبیرنەکردووە کە دوێنێ ئەو کاتە ڕوویدا دوێنێ لەکاتی گەڕانەوەمدا لەسەر پەنجەی قاچەکانم ڕۆشتمە ژوورەکەم و هەرکاتێک دەهاتە ژوورەکەم خۆم وەک خەوتوو نیشاندەدا تەنها بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو پرسیارانەی مارتینی نەبمەوە بەڵام ئێستا هیچ ڕێگایەکی دەرچوون نییە
مارتینی بەردەوامبوو لە خواردنی ئەو ساندویچەی کە دایکم ڕاهاتبوو لە زۆربەی بەیانییەکان بۆ منی بێنێ لە بەیانییاندا پێموایە بیری ئەپارتمانەمەم فرۆشگاکەم دەکەم
"ئەوە ژوان نەبوو ئازیزم مارتینی"
وەڵامیم دایەوە خۆم ناچار کرد بۆ خەندەیەک مارتینی دەمی کردەوە بۆ ئەوەی گازێکی تر لە ساندویچەکەی نێو دەستی بدا بەڵام وەستا کە وەڵامیم دایەوە و سەیری کردم پێکەنی وەک ئەوەی گاڵتە بکەم
"من چیتر باوەڕ بە قسەکانت ناکەم خاتوو جولیێت من باوەڕ بە کردارەکانت دەکەم"
بە باوەڕبەخۆیوونەوە پشتی بە کورسییەکەی دایەوە دەستیکردەوە بە خواردنی ساندویچەکەی بەبێ ئەوەی چاوەکانی لەسەر دوربخاتەوە چاوم لێی سوڕاند قاوەکەی بەردەمم خواردەوە
تێناگەم بۆچی هەمووان هەمان قسەم پێدەڵێن کردارەکانم چییەتی؟! لەوانەیە وابێ نازانم لەوانەیە من زۆر بە ئاشکرا ئەوە دەرببڕم کە هەستی پێدەکەم بەڵام نەفرەت من ئەو پیاوەم بەدڵە ئیتر
"بۆ کوێ ڕۆیشتن دوێنێ؟!"
کۆکیم کاتێک دایکم لە سەرەوەی مێزەکە پرسیاری کرد گەر بڵێم لە مۆزەخانە بووم بێگوومان من ناگەم بە خولەکی داهاتوو ، خاتوو کامێلا لە تەنیشتمەوە پەرداغێک ئاوی بۆم تێکرد خستییە دەستم هێواش هێواش ئاوەکەم دەخواردەوە لەکاتێکدا بیرم دەکردەوە چۆن وەڵام بەمەوە
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇