𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 29

284 58 60
                                    

نەگۆڕاوم تەنها ناچارکراوم کە لات نەبم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

نەگۆڕاوم تەنها ناچارکراوم کە لات نەبم

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

Julie's pov:

دوو مانگ دواتر

لە ئێستادا بەو پەڕی توانامەوە خۆم لە هەستەکانم حەشار داوە و تەواوی هەوڵی خۆمدەدەم بۆ ئەوەی فەرامۆشیانبکەم چونکە دەترسم بەسەرمدا زاڵبن

چ شتێک هێندەی جیهان ستەمکار بوو هەموو خەونەکانی لەناوبردین ئەوەی کە لەخەیڵماندا دروستماندەکرد و هاوشێوەکەی خەونی شەوانەمان بوو هەمووی بوو بە گەڵاییەکی وەریو

ئەوە چەندە سەختە تەنانەت بۆ بیرکردنەوەش دەربارەی کە هیچ هۆکارێک نەدۆزیتەوە لە پێناوی بژی دوای ئەوەی تاکە هۆکارت لەدەستدا

یانی بەشێوەیەکی تر بە هۆکارێک چاوەکانت هەموو ڕۆژێ بکەیتەوە کە بەتەواوەتی دەزانی ناتوانی بەدەستی بێنی !

چرکە دووبارەکان و ڕۆژە دووبارەکان تەنانەت وەرزە دووبارەکان نا بەڕاستی ئەوان دووبارە نین بەڵکو ئەوە ئێمەین کە هیچ شتێکی نوێمان نییە و ناتوانین چیتر هۆکارێک بدۆزینەوە کە بەدوای ڕابکەین و هەوڵی بەدەستهێنانی بدەین بۆیە بەناچاری لە ڕێڕەوێکی دووبارە و داخراو لەو بەر بۆ ئەو بەر شارەزای هەموو کوچەکانی بووین

بەڵام دەزانی؟! دوای ئەوەی کە ئەوە لەدەست دەدەی کە ماوەیەک لە ژیانت لەگەڵی بەسەر بردووە ئیتر دەزانی جیهانەکەت چەندە بەتاڵە ئیتر ئەوکات هەست دەکەی چەندە بەنرخ بووە لات وە ئارەزووت لە بینین و بیستنی هیچ شتێکی تر نامێنێ

زۆر ڕێگام گرتە بەر بۆ هێشتنەوەت لای خۆم تەنانەت بیرم لە چارەسەر کردەوە بەڵام چارەنووس وای ویست کە تەنها لەدڵم بمێنینەوە

ئایا مرۆڤێکی بێدەسەڵات دەتوانێ چیبکا لەنێوان چوار دیوار کە بەتاڵە لەدەرگا و پەنجەرە هیچ هیوایەک نامێنێ

سەیرکە چەند گۆڕاین و بەکوێ گەیشتین لەهەمووی خراپتر چەند خۆپەرست دەردەکەوم ئێستا....

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now