تـۆش دانـتـپـێـدانا ڪـە هـیـچ گـەڕانـەوەیـەڪ نـیـیـە
لـە خـۆشـەویـسـتـیـدا⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
ڪـاتـیـے ئـێـسـتـا
لە کۆتاییدا کتێبەکانم داخست وانەکانی ئەمڕۆ تەواوبوون دوای نزیکەی دوو کاتژمێر ، هەنگاوم بۆ نێو چێشتخانەکە نا و سوکەژەمێکم لەنێو یەکێ لە چەکمەجەکانی کاوەنتەرەکە دەرکرد
هەر لەسەر مێزەکەی چێشتخانەکە دانیشتم دوای ئەوەی لاپتۆپەکەم هێنا وە ڤیدیۆیەکم خستە سەر بە دیار خواردنەوە بەردەوامبووم لە سەیرکردن
دوای تەواوکردنی سوکەژەمەکە لاپتۆپەکەم داخست و چوومە ژوورەکەم و گەرماوێکم کرد و جلێکی ئاسوودەم لەبەر کرد و خۆم هەڵدایە سەر سیسەمەکەم و خۆم لەنێو پێخەفەکەدا وونکرد
•••
زەنگی دەرگاکە بەبەردەوامی لێیدەدا چاوەکانم کردەوە بە ڕوو گرژیەوە سەیری پەنجەرەی ژوورەکەم کرد هێشتا دەرەوە تاریک بوو موبایلەکەم هەڵگرت و سەیری کاتژمێرەکەم کرد ئاماژەی بە 2:26 خولەک دەدا
هێشتا زەنگەکە بەردەوامبوو و لەگەڵ هەر جارێک لە لێدانی زەنگەکە زیاتر ترس گیانمی دەگرتەوە و هەڵسامەوە لەنێو جێگاکەم بە قاچە لەرزیوەکانمەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم و خۆم بەرز کردەوە هیچ کەسێک لەبەر دەرگاکەوە دیار نەبوو
دەرگاکەم تەنها تۆزێک کردەوە بۆ ئەوەی بتوانم خۆم بپارێزم زوو دەرگاکە دابخەم لە ئەگەری ڕوودانی هەر شتێک هیشتا هیچ کەسێک دیار نەبوو چاوەکانم هێنایە خوارەوە یوونگی لە تەنیشت دەرگاکە پشتی بە دیوارەکە دابوو خۆم نزمکردەوە دەستم خستە سەر شانی تۆزێک لێم ڕووانی
یوونگی
بە هێواشی ناویم هێنا هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو دووبارە سێبارە ناویم هێنایەوە ئینجا سەری بە ئاڕاستەی من بەرز کردەوە و چاوەکانی بە نیوەیی کرابوویەوە
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇