𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 19

409 78 11
                                    

ئـەو بـراوەیـے ئـەو یـاریـیـەیـە ڪـە خـۆی دەسـتـیـپـێـڪـرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئـەو بـراوەیـے ئـەو یـاریـیـەیـە ڪـە خـۆی دەسـتـیـپـێـڪـرد

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

هەفتەیەک تێپەڕیوە وە یوونگی لە هیچ شوێنێک نییە پەیوەندی ناکا وە نەهاتۆتە ئێرەش نامەش نانێرێ وە ئەوە باشترین شتە کە ئەو بەرامبەر من بیکا

وە هەموو ئەو هەفتەیە لە ماڵەوە بووم بۆ ساتێکیش نەچوومەتە دەرەوە تەنها بۆ زانکۆ نەبێ تەنانەت نەچوومەتە فرۆشگاکەش وە ماڵەکە تەواو پەرشوبڵاوە هەموو ئەوەی دەیکەم خواردن و خەوتنە

دایکم بە بەردەوامی پەیوەندیم پێوە دەکا و لە حاڵم دەپرسێ وە توانا نیم بۆ ئەوەی سەردانی بکەم و پێیبڵێم کە چی ڕوویداوە وە لێی بپرسم کە ئایا من کارە ڕاستەکە دەکەم؟

لەوانەیە ئەوە ڕاسترین کار بێ بەڵام من هەندێ جار دەمەوێ خۆم بخەمە هەڵەیەکەوە و ئەو بگەڕێنمەوە و لێی خۆشبم لەسەر هەموو ئەوەی کردویەتی

وە هەندێک جار خۆم دەدۆزمەوە کە بەدوای ئەودا دەگەڕێم و بیری دەکەم بەڵام هەموو ئەوەی کردویەتی وام لێدەکا هەناسەیەکی بێهیوایی هەڵمژم لە ئەو نا بەڵکو لە خۆم

من لە کۆتاییدا لەسەر قاچەکانم وەستابووم تا ئەو گەڕایەوە و قاچەکانمی شکاند دووبارە

کە گەڕایەوە پێموابوو من دەکەومە ناوەڕاستی بەهەشتێک بەڵام لە ڕاستیدا لە ناوەڕاستی دۆزەخدا بووم

کات درەنگانی شەو بوو وە خەو نەدەچوویە چاوەکانم هەر کاتێک چاوەکانم دادەخست هەموو شتێک دەگەڕایەوە وەک ئەوەی هەرگیز جێیانەهێشتبم

سەرم دەخستە ژێر سەرینەکەم وەکوو ئەوەی بتوانم لە خۆم ڕابکەم و لە شوێنێکی ئارام خۆم بدۆزمەوە

زەنگی دەرگاکە لێیدا برۆکانم گرژ کرد وە ڕەتمکردەوە هەڵسمەوە دەمزانی جگە لە یوونگی هیچ کەسێکی تر نییە نەیدەتوانی بێتە ژوورەوە چونکە ژمارەی نهێنی ئەپارتمانەکەم گۆڕیبوو چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now