DEATH PATH ✾ THE BOOK

85 24 10
                                    

بـەشـيـے نـۆیـەم ✾ Chapter nine

هەموو شتێک کە بەیەکەوە ئەزموونمان کرد .. ئەو ڕۆژەی کە هاتیت و لێم نزیکبوویتەوە ، ئەو ڕۆژەی تۆم دۆزیەوە من خۆمم وون کرد ، ئەو ڕۆژانەی داوای یارمەتیم لێت دەکرد وە بەڕاستی دەهاتیت بۆ ئەوەی یارمەتیم بدەی تۆ تاکە کەس بوویت کە ئەوانەم بۆ بکەیت ئێستا کێ ئەوانە بۆ من دەکات هەرگیز لە خۆتت پرسیووە؟!

من دووبارە لێرەم و بۆت دەنووسم چونکە ئەوە تاکە ڕێگایە کە من وا هەستدەکەم قسەت بۆ بکەم و کەمتر هەست بە تەنهایی خۆم بکەم

دایکم منی ڕزگار کرد لە بانیۆکە ئەوە هەواڵێکی دڵتەنگکەرە نامەوێت لێرە بم ، ئەو لێم توڕە بوو لەسەر ئەو کردارەم وە ئێستا ئەو بە تەنها جێم ناهێڵێت ، دایکم منی ڕزگار نەکرد گەر تەنها ڕێگەی پێمدابووایە بمرم ئەوسا من ئارام دەبووم و ڕزگارم دەبوو لە خۆم و لە بیرکردنەوەکانم

چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە هاتینەوە ماڵەوە ئەو لە لایەکی سیسەمەکەم دانیشت بۆ چەند خولەکێکی درێژ بێدەنگ بوو من خۆمم لە نێو پێخەفەکەمدا وون کردبوو هیوام دەخواست کە هیچ پرسیارێک نەکات و جێمبێڵێ بەتەنها

لەوانەیە من هێندەش تەنها نەبم .. لەوانەیە ئەوە خۆم بم کە خۆم تەنها بکەم چونکە من دەمەوێت تەنها لەگەڵ تۆ قسە بکەم من هەست بە ئاسوودەیی ناکەم لەگەڵ هیچ کەسێک دووبارە تۆ تاکە کەس بوویت ئەو هەستەم پێ ببەخشی

"جوولیا.."

ئەو ناوی هێنام بەڵام بەردەوامیم بە بێدەنگیەکەم دا وەڵامم نەدایەوە چونکە ئامادەی قسەکردن نەبووم لەگەڵ هیچ کەسێک تاکە گفتوگۆ کە من هەمبوو لەسەر پەڕاوەکان بوو لەگەڵ تۆ کاتێک ئەو کتێبەم دەنووسی

"چی وای لێکردوویت بڕیاربدەیت هەمووشتێك جێبێڵیت بەو ئاسانییە؟!"

من بێدەنگ بووم زۆرێک هۆکاری نەبڕاوە هەبوو کە منیان پاڵدەنا بۆ ئەوەی ئەو سەرکێشییە بە ژیانی خۆم

"پێم بڵێ تۆ دەتوانیت قسەم بۆ بکەیت"

من دووبارە بێدەنگ بووم چونکە بێدەنگی تاکە وشە بوو کە من بتوانم دەری ببڕم

هەستم بە دەستەکانی کرد کە منیان پێچا هەرکە لەتەنیشتم پاڵکەوت من لەباوەش نەگیرابووم لەو کاتەوەی تۆ ڕۆشتبوویت وە ئەوە ئەو هەستەی بیرخستمەوە کە هەرکاتێک تۆ لە باوەشت دەگرتم من زیاتر تێکەڵ بە هەستەکانم دەبووم ئەو باوەشە هەمان هەستی بۆم گەڕاندەوە .. هەمان هەست کە وای لێم کرد تەنانەت زیاتر بگریم

من تەنانەت بە بێدەنگیش دەگریام بۆ ئەوەی گوێی لێم نەبێت لەگەڵ ئەوەی من دڵنیابووم کە دایکم دەیزانی کە من دەگریام ئەو ساتە کەواتە بۆچی هێشتا ئەوەم دەشاردەوە کە هەستم پێیدەکرد؟!

منی زیاتر بۆ خۆی کێشکرد و لە پشتەوە لە باوەشمی گرت بە قورسی هەناسەم دەدا بەهۆی ئەوەی هێشتا نەمدەویست خۆم بەدەستەوە بدەم

"چی وای لێکردوویت بەم شێوەیە ئازار بچێژیت کچە بچکۆلانەکەی من؟!"

بە گریانەوە ووتی هەستم بەو دڵتەنگییە کرد کە من پێیم بەخشیبوو توند پێخەفەکەم گرت هەوڵمدەدا بەرگە بگرم

"چی وای لێکردوویت بتەوێت تەنانەت منیش جێبێڵیت وەک ئەوەی من هۆکارێکی مانەوە نەبم بۆت؟!"

توندتر پێخەفەکەم گوشی بە دەستەکانم خێراتر هەناسەم دەدا  زیاتر هەوڵمدا بە بێدەنگی بگریم ، چۆن بمتوانیبایە پێی بڵێم کە من هەرگیز هۆکارێک نەبووم بۆ مانەوەی هیچ کەسێک

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now