دۆزینەوەی هونەر بۆ من سەرەتا لە چاوەڪانتەوە
دەستیان پێڪرد⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
5ی ڪانوونی دووەم کاتژمێر 7:25 بەیانی
بەیانییەکی زوو بوو دایکم هەموو ئەندامانی ماڵەوەی هەڵساندبوو بۆ ئامادەکاریکردن لە ماڵەوە بۆ باشترین میوان کە بانگێشتی کردبوو
لەگەڵ خاتوو کامێلا خەریکی چێشت لێنان بوو من مارتینش پاکردنەوەی ماڵەکەمان پێسپێردرابوو تەنانەت دایکم ناچاری کردین گەرماوەکەش پاکبکەینەوە کە هیچ هێندە بەپێویستم نەدەزانی لەکۆتاییدا میوانەکەی تەنها تا ئێوارە لێرە دەبێ
بەڵام ئەوە ئاشکرابوو کە ئەو زۆر بەپەرۆش بوو هەر شوێنێکمان پاکبکردایەتەوە دوای ئێمە دەهات و سەیری دەکرد بۆ ئەوەی لەباشی پاکردنەوەکە دڵنیابێتەوە زۆرێک لە سوچەکان پێنج بۆ دە جار پاکراونەتەوە چونکە خاتوو یێ جوون پێیوانەبووە بەباشی پاکرابێتەوە
"ئاهـ زۆر ماندوو بووم لە کاتژمێر 6:00ی بەیانییەوە کار دەکەین"
مارتینی هەناسەیەکی لە ماندووێتی دایەوە و دوای پاکردنەوەی کۆتا شوێن هەر لەوێ دانیشت بەمەبەستی تۆزێ پشوودان
"پێموایە خاتوو یێ جوون ئەو کوڕە نیگارکێشەی زۆر بەدڵە وا بانگێشتی ماڵەوەی دەکات و ماڵەوەی بۆ پاکدەکاتەوە و بە دەستی خۆی چێشتی بۆ ئامادە دەکا"
مارتینی لەگەڵ ئەوەی کە زۆر ماندوو بوو بەڵام هێشتا لە قسەکردن نەدەوەستا و هەوڵی زانینی زیاتری دەدا وەک هەمیشە
"من بە پەیوەندی نێوان ئەو دووانە نازانم مارتینی هەرگیز نەمبینیون بەیەکەوە قسەبکەن بەهەرحاڵ با ئەمانە لەشوێنی خۆیان دابنێینەوە"
بە ماندووێتی ووتم و ئاماژەم بەو ئامرازانەی پاکردنەوە دا کە هێشتا لەنێو دەستمان مابوونەوە
"دایکە دەکرێ سەرخەوێک بشکێنم تا کاتی ئامادەبوونی خوانەکە؟"
CZYTASZ
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romansدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇