𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 32

251 55 106
                                    

ڕۆیـشــتــنــێــڪـی هـــەمـیـشـەیــے

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڕۆیـشــتــنــێــڪـی هـــەمـیـشـەیــے

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎


ڪاتـژمــێــر 9:14 بــەیــانــے

"ئەو هیچ شتێکی لێبەسەرنایە ... تکایە !"

دەنگ و ژاوەژاوی بەشی خوارەوەی خانووەکە منی لە خەوەکە داچڵەکاند

زوو چاوەکانم کرانەوە وەک ئەوەی ماوەیەک بێ لەخەو هەڵسابم ... لەسەر جێگەکەم بەخێرایی هەڵسامەوە و چوومە لای دەرگاکە و بەشێکی دەرگاکەم کردەوە لە سوچێکی دەرگاکە گوێم گرت بۆ ئەوەی هۆکاری دەنگە دەنگەکەی خوارەوە بزانم

"تکایە ... ئەو هیچ شتێکی نییە !"

ئەوە دەنگی دایکم بوو کە لەنێو هەنسکەکانی قسەی دەکرد و هاواری دەکرد ، من تەنها بە سەرسوڕماوە لە نێوەندی دەرگای ژوورەکە مابوومەوە و گوێم گرتبوو

بەخێرایی هەنگاوم نا بەرەو پەیژەکان و چوومە خوارەوە لەوێشەوە بۆ ئەو ژوورەی کە دەنگە دەنگەکەم تیا بیست کە ژووری باوکم بوو ، ئەوەی کە لە خوارەوە بینیم لە خەونێکی پڕ دێوەزمەی ناخۆش دەچوو خۆزگەم دەخواست کە واشبووایە و خەونێک بووایە بەڵام لە ژیانێکی ڕاستی ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە بوومەوە چاوەکانم بە گەورەیی کرابوونەوە لەبەردەم دیمەنەکەی بەردەمم

ئەوە باوکم بوو کە بەبێ هەناسەیی لەسەر سیسەمەکەی پاڵکەوتبوو

دایکم لە خوارەوەی سیسەمەکە قۆڵی چەپی باوکمی گرتبوو و پڕ بەدەنگی دەگریا ، فرمێسکەکانم کەوتن و لە دایکم نزیکبوومەوە باوەڕم بەوە نەدەکرد کە ئەو بەڕاستی وەستاوە لە هەناسەدان ئەو ... ئەو بەڕاستی مردبوو

سەخت بوو بۆ من کە باوەڕ بەوە بکەم کە ئەو مردووە وە نەشمدەویست باوەڕ بکەم

بە هەردوو دەستم رووخساری دایکمم بۆ لای خۆم سوڕاند

"دایکە ... دایکە"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now