ئـەو درۆزنـێـڪـە بـە ڕوخـسـارێـڪـیـے فـریـشـتـەیـیـەوە
⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
دەرگای ژووری بەڕێوەبەرەکەم کردەوە دوای لە دەرگادان و وەرگرتنی ڕێگەپێدانی بەڕێوبەرەکە
تۆ ئەو قوتابییەی کە بەڕێز جوون ناردوویەتی بۆلام؟؟
بەڕێوبەرەکە پاڵی بە کورسییەکەی دا و پرسی سەرم بە بەڵێ هەژاند، باوەڕناکەم مامۆستاکەم منی خستە دەرەوە لەبەردەم ئەو هەموو قوتابییە تەنها لەبەر ئەوەی لە وانەی ڕابردوویدا لە ژوورەوە نەبووم وە ئێستاش وایلێکردووم بێمە ژووری بەڕێوبەر وەک ئەوەی لە قوتابخانە بخوێنم نەک زانکۆ
جۆنگ جولیێت
بەڕێوبەرەکە چاویلکەکەی کردەوە چاوی سەیری پەڕاوەکانی تایبەت بە من دەکرد و ناوی هێنام دەستیکرد بە قسەکردن و ئامۆژگاری دەکردم وەک مناڵێک وە لە کۆتاییدا بێدەنگ بوو یارمەتیم وەرگرت بۆ ئەوەی بڕۆم
جولیێت
دەستم خستە سەر دەسکی دەرگاکە بەڵام دووبارە ناوی هێنامەوە و پێچم کردەوە بۆ ئەوەی بزانم چیدەوێ لەوە زیاتر
تۆ هاوڕێکەی یوونگی؟!
بەڵێ
لەکەیەوە یەکتر دەناسن؟!
پرسیاری کرد و زیاتر نزیک بوومەوە لە بەردەم مێزەکەی وەستامەوە وەک چەند خولەکێک بەر لە ئێستا
لە قوتابخانەی ناوەندییەوە بەڵام ئەو ساڵێک دوای قوتابخانەی ئامادەیی ڕۆشتە ئەمریکا و پێموابێ لەوێ قوتابخانەی ئامادەیی تەواو کرد
ئەمریکا؟!
بە سەرسوڕمانەوە لێی ڕوانیم بۆ ساتێک
بەڵام من خۆم قوتابخانەی ئامادەییم بۆ یوونگی دابینکرد ئەو هەرگیز نەچووەتە ئەمریکا لە تەواوی ژیانی جولیێت!
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇