DEATH PATH ✾ THE BOOK

87 23 11
                                    

بـەشـیـے دوانزە ✾ Chapter Twelve

بە لاوازیەوە دەستم بە لەسەر هەردوو لای شۆرگەکە جێگیر کرد هەموو قورسایی جەستەمم بەوە پەیوەست کرد قاچەکانم دەلەرزین وە نەمدەویست ڕێگە بە کەوتنی خۆم بدەم بەو هیوایەی کە تۆزیکی تر باشتر ببمەوە

بەڵام نەمدەتوانی نکۆڵی لەوە بکەم کە پێش چاوەکانم لێڵ دەبوون بە لاوازیەوە سەرم بەرز کردەوە تاکوو بتوانم سەیری خۆم بکەم لە ئاوێنەکەوە

"جولیێت ..."

چرپاندم بۆ خۆم دڵۆپێک لە فرمێسک لە چاووی ڕاستما کەوت ئەوەیان بۆ خۆم بوو .. بەڕاستی بۆ خۆم بوو تەنها بەسەیرکردن بەزەییم بە خۆمدا دەهاتەوە

"تۆ کێی؟!"

چرپاندم دووبارە خۆزگەم دەخواست وەڵامی پێمدابووایەوە من بەڕاستی ئەو کەسەم نەدەناسی کە لە ئاوێنەکەوە دەمبینی ئایا ئەوە منم؟!

هەوڵمدەدا زەردەخەنە بکەم بەڵام بیرم نییە چۆن ئەوەم دەکرد من توانای کردنی زۆر شتم نییە ئایا من کەئەندامم؟!

لەنێو دۆڵابەکە دەنکێک حەبی ترم دەرهێنا ئەمە سێیەمین حەبی بێهۆشکەربوو بۆ ئەمڕۆ بەڵام کاریان لێم نەدەکرد وەک ئەوەی پێویست بوو ، هەرچەند زیاتر سەیری خۆمم دەکرد زیاتر لەخۆم توڕە دەبووم .. زیاتر ڕقم لە خۆم دەبوو .. زیاتر دەمویست خۆم لەنێو بەرم

بە ئامرازێکی تیژ قۆڵمم زیاتر بڕی .. زیاتر ئازارم بەخۆم گەیاند بەڵام هێندە ئەو کردارەم کردبوو کە ئەوە چیتر ئازارمی نەدەدا وە وای لێم نەدەکرد ئازارەکانی ناوەوەم لەبیر بکەم

چارەسەرم بکە چارەسەرم بکە چارەسەرم

من دەمرم من گیان دەدەم من دەخنکێم

ڕزگارم بکە ڕزگارم بکە ڕزگارم بکە

ئەوە زۆر سەیرە .. زۆر کە من دەمرم زیاتر لەوەی لە بژیم پێموانەبوو شتێکی لەم شێوەیە بوونی هەبێ ، من دژی خۆم دەوەستم هەموو ڕۆژێک بۆ تۆ .. من جەنگێکی درێژ خایەنم هەڵگیرساندووە لە دژی خۆم بۆ تۆ بەڵام تۆ هیچ لەمانە لەبەر چاو ناگریت تۆ ناگەڕێیتەوە

من بۆچی هێندە بیر لە تۆ دەکەمەوە تۆ ئێستا زۆر دووریت وە بەنیاز نیت بگەڕێیتەوە تۆ لە ژیانی خۆتدا دەژیێت کەواتە من چیدەکەم لەگەڵ ئەو بیرکردنەوانە؟!

من لە ناو خۆمدا گیرم خواردووە دەستم بگرە و ڕزگارم بکە

دڵم لاواز و لاوازتر لێیدەدا منی بەرەو کەوتن دەبرد زیاتر خۆم بە شۆرگەکە گرت لە دواجاردا خۆم بەدەستەوەدا و لەسەر ئەرزی گەرماوەکە دانیشتم چاوەکانم بە نیوەیی کرابوونەوە خوێن بە قۆڵما بەرەو خوارەوەی ئانیشکم دەڕۆشت

چاوەڕێ بووم کە فریشتەکان بێن و گیانم ببەن و لە کۆتاییدا لە کۆڵ ئەم شوێنە ببمەوە بەهیوای ئەوەی لە شوێنێکی باشتر خۆم بدۆزمەوە

ئێمە لە کەناری دەریاکە وەستابووین

لەناکاو وانەبووین من لەنێو دەریاکە و تۆش لە ماڵەوە

شەپۆلەکانی دەریا بەسەرمدا زاڵدەبوو

قرشەکانی زیاتر گازیان لێم دەگرت

کێشم قورستر دەبوو و زیاتر نقوم دەبووم

شتەکانم جیا نەدەکردەوە لەنێوان ئاو و فرمێسک و خوێن

ویستم هاوار بکەم بەڵام پێمزانی من لەژێر ئاودام

ویستم دەستەکانم بجوڵێنم هەوڵبدەم سەر ئاو بکەوم

بەڵام بیرم کەوتەوە کە من کێم

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now