𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 04

801 138 21
                                    

هەرگیز هەستت بەهەمان ئەو هەستە کردووە کەڪە ساڵانێڪ لە ناخم دەژیا؟!

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەرگیز هەستت بەهەمان ئەو هەستە کردووە کە
ڪە ساڵانێڪ لە ناخم دەژیا؟!

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

بە زەنگی ئاگادارکردنەوەی تەلەفوونەکەم هەڵسام کە ئاماژەی بە کاتژمێر 7:00 دەدا هەڵسام و گەرماوێکی خێرام کرد وەک هەموو ڕۆژێک و جلێکی ئاساییم پۆشی موبایلەکەم و شتە پێویستەکانم خستە نێو جانتاکەم چاکەتەکەمم خستە بەرم و ڕۆشتمە دەرەوەی ئەپارتمانەکە

ڕۆژێکی ساردی پایز بوو لەهەمانکاتدا یەکەم ڕۆژی زانکۆ بوو چوومە شوێنی پاسەکان و دوای چاوەڕوانییەکی ماوە کورت پاسەکە گەیشت و وەک سەرنشینەکانی تر سەرکەوتم

هەوڵمدا خۆم لەو شڵەژاوییە دووربخەمەوە بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی زانکۆ بوو و هێدفۆنەکەم خستە گوێم تا گەیشتم بە شوێنی مەبەست گوێم لەچەند گۆرانییەک گرت

چوومە ژوورەوە و لە ژووری بەڕێوبەرەکە ڕێنوینیم وەرگرت بۆ بەش و کتێبەکان ، وانەکان تێپەڕین و لەکۆتاییدا کاتێ پشوو بوو

چوومەوە ژوورەوە و بڕیارمدا بەنێو زانکۆکەدا بگەڕێم و تۆزێ شارەزا بم تەنانەت هەوڵی درووستکردنی پەیوەندی هاوڕێیەتیشم نەدەدا من بەم شێوەیە باشم و هەست بە نائاسوودەیی ناکەم بەتەنیا وەک ئەوەی هەستی پێدەکەم لەگەڵ ئەوانی تردا

وەستام و چاوەکانم لەسەر بەشی سەرەوەی زانکۆکە هێنا خوارە کە قوتابییەکان لەوێدا هاتووچۆیان دەکرد و چاوەکانم ڕاستەوخۆ پەیوەندی دروستکرد لەگەڵ ئەو ، ئەوە یوونگی بوو ڕێک لە بەرامبەر من وە ئەو لە پێشترەوە لەمنی دەڕوانی

دڵم دەستیکرد بە هەڵبەز و دابەز لەنێوەوەی سینگم وەک ئەوەی لە ڕاکردنێکی ماوە درێژ وەستابم خێرا چاوەکانم لابرد کاتێ پێمزانی چیدەکەم دەستمکرد بە هەنگاونان و دوورکەوتنەوە لەوێ وە دەسشۆرەکەم دۆزییەوە و خێرا خۆم کێشا بەیەکێ لە شوێنە بەتاڵەکانی دەسشۆرەکە

دەستم خستە سەر دڵم و وە هەڵمدا بە هەناسەکانم ئاسایی بکەمەوە خوایە بۆچی ئەو لێرەیە؟! وە بۆچی ئەو جگە لەهەموو کەس؟! وە دوای هەموو ئەوانە من چیمە؟!

ڕووخسارم شۆرد و خۆم ئاسایی کردەوە وە لەخۆم دەپاڕامەوە بۆ ئەوەی بوەستم لەهەستکردن بەڵام مەگەر هەستەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێن؟؟ چوومە دەرەوە و کەس لەوێ نەبوو لەوانەیە کاتی پشوو تەواو بووبێ

چوومە دەرەوە کەس بەدەرەوە نەبوو و ئەوێ بەتەواوەتی چۆڵبوو و ویستم بچمەوە بەشەکەم بەڵام دەنگێک منی وەستاند

جوولیا

هەمان دەنگ هەمان کەس بەڵام پێگەیشتووتر دەردەکەوت لەوکاتەوەی کۆتا جار بینیم ڕوکەشی بێوەنەترە لەو هەرزەکارەی کە من ڕاهاتبووم بیبینم دەپرسم ئەو چیدەبینێ؟! ئایا منیش هێندە گۆڕاوم؟! جگە لە هەموو گۆڕانەکان هەمان برین لە هەمان شوێنی پێشوی خۆی لەسەر ملی بوو

ماوەیەکی زۆر دەبێ

ووتی چاوەکانی خستە سەر پەنجەکانی کە لەنێو یەکی ئاڵاندبوون نەمدەویست چیتر درێژە بەقسەکانی بدا چونکە دەزانم گەر تۆزێکیتر نزیک بێتەوە من دووبارە قبووڵی دەکەمەوە وەکوو ئەوەی هیچ شتێک ڕووینەدابێ لەنێوانمان

هیوادارم بەباشی بژیت ئێستا

چاوەکانی دووبارە بەرز کردەوە بۆ چاوەکانم دووبارە گوومانم هەبوو گەر وشەیەک جێمابێ لەنێو مێشکم

هیوادارم تۆش وابیت ... پێویستە بڕۆم وانەم هەیە

ووتم بە تێگەیشتنەوە سەری هەژاند و لەوێ وونبووم پێویستم بە بۆشاییەکە بۆ هەناسەدان چونکە هەست بە خنکان دەکەم

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now