𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 21

399 74 10
                                    

لـەنـێـو ئـامـێـزت بـمـهـێـڵـەرەوە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

لـەنـێـو ئـامـێـزت بـمـهـێـڵـەرەوە

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

"تکایە قاوەیەکی تر"

ئەو موشتەرییەی کە لەسەر یەکێک لە مێزەکان دانیشتبوو ئاماژەی بە مندا کە منی بینی سەرم هەژاند بە زەردەخەنەوە

ڕۆشتمە چێشتخانە بچووکەکەی نێو فرۆشگاکە و دایکم خەریکی چاکردنی شیرنییەکان بوو ئەمڕۆ بڕیاریدا لەگەڵ من لە فرۆشگاکە بێ دوای ئەوەی کە پێیم ووت کە ئەمڕۆ بە تەنیا دەبم لە فرۆشگاکە

قاوەکەم لە دەرگایەکی کاوەنتەرەکە دەرکرد و خستمە نێو ئامێری قاوەکە چاوەڕێم کرد تا تەواو بوو خستمە نێو کوپێکی قاوە ڕۆشتمە دەرەوەی چێشتخانەکە بۆ گەیاندنی داوەکاریەکە

زەنگی سەر دەرگاکە لێیدا هەر کە قاوەکەم لەسەر مێزی موشتەرییەکە جێگیر کرد و سەیرم کرد یوونگی بوو هاتە ژوورەوە و دەستێکی بە مانای "سڵاوکردن" بەرز کردەوە بۆم بە خەندەوە وە ئەو جلێکی پزیشکی لەبەردا بوو وە زۆر نایابوو لەنێو ئەو جلانەیا ئەوە یەکەم جار بوو بیبینم بەو جلانە لەوە دەچوو لە کار گەڕابێتەوە

لەسەر یەکێک لە مێزەکان وەک هەر موشتەرییەکی تر دانیشت و خۆی بە موبایلەکەیەوە خەریک کرد چاوەکانم بەبێ ئاگایی خۆم دوای جوڵەکانی دەکەوتن هەرچەندە بەخۆمم دەووت کە بوەستم بەر لەوەی تێبینی بکرێم

"بەخێربێی، چی داوا دەکەی؟!"

ووتم کە ڕۆشتمە بەردەم مێزەکە و لیستی شیرینییەکانم خستە بەردەمی وەستام و چاوەکانی بە ئاڕاستەی من بەرز کردەوە و پشتی بە کورسییەکە دا

"پێویست ناکا سەیری لیستەکە بکەم کولێرەی سێو تکایە"

بە نزمی پێکەنیم لیستی شیرینییەکانم هەڵگرتەوە ڕووم وەرگێڕا و گەڕامەوە چێشتخانەکە دایکم لەو کاتەدا سینییەک کولێرەی سێوی لە نێو فڕنەکەدا دەرکرد، یوونگی بە بەختە بۆ خواردنی کولێرەی بە گەرمی

"دایکە بە یارمەتیت ئەو کولێرە سێوە بخەرە سەر قاپێک داواکاری هەیە"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now