![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. نـازانـم تـا چـەنـد بـاوەڕ دەڪـەیـت بـەڵـام تـەنـهـا
لـێـرە بـوونـت هـەمـوو شـتـێـڪ بـاش دەڪـا⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎
6 سـاڵ بــەر لـە ئێـسـتـا
دوای وانەکان شتەکانم کۆکردەوە تەنها چەند شتێکی بچووک مابوو کە بیخەمە نێو جانتای قوتابخانەکەم لەکۆتاییدا جانتاکەم کردە شانم ڕۆشتمە دەرەوەی پۆلەکە کە هیچ کەسێکی لێ نەبوو جگە لەمن بەنزیکەیی قوتابخانەکە چۆڵ بوو چونکە کات تەواو درەنگی کردبوو
سەیری دەوروبەرم کرد بۆ دۆزینەوەی یوونگی چونکە ئێمە هەمیشە بەیەکەوە دەڕۆینەوە بەڵام ئەو لە هیچ شوێنێک دەرنەکەوت کاتێ زانیم ئەو نییە دەستم خستە نێو گیرفانی چاکەتەکەم و دەستم کرد بە ڕۆشتن بە تەنیا
سەیری پەنجەرەیەک لە پەنجەرەکانی نێو هۆڵە گەورەکەی قوتابخانەم کرد لەوانەیە دایکی بەدوای داهاتبێ چونکە هەندێک جار ئەو ڕوودەدات بە تایبەتی وەک ئەمڕۆ کە بارێنێکی بەهێز دەبارێ
هـێی
دەنگێک لەناکاو ووتی بۆ ساتێک هەستم بە بە جێهێشتنی ڕۆحم کرد لە جەستەمدا بەهۆی ترسەوە ئەوە یوونگی بوو بێگومان لەو زیاتر کەسیترم نییە ئەو کارانە بکا
دەستم بە دڵمەوە گرت کە بەخێراییەکی ئێجگار زۆر لێیدەدا و هەڵمدا هەناسەکانم ئاسایی بکەمەوە
تۆ بۆچی بەمشێوە لەناکاوە دەردەکەوی بۆ خاتری خوا
ووتم هێشتا دەستم بەسەر دڵمەوە بوو
پلانەکەم سەریگرد تۆ ترسای
ووتی و ئاهەنگی سەرکەوتنی دەگێرا فەرامۆشم کرد و دەستم کرد بە ڕۆشتن و ئەوم لە دوای خۆمەوە جێهێشت
ئەمڕۆ چیدەکەی جوول؟!
بەمن گەشتەوە و پرسیاری لێم کرد
هیچ شتێک بەیانی تاقیکردنەوەمان هەیە بیرت نییە؟!
هەناسەیەکی بێزاری دایەوە و ڕووی گرژ کرد
بە دەرگای سەرەکی گەیشتین بارێنێکی بەهێز بوو سەیری یەکمان کرد بە سەر لێشێواوییەوە وەک ئەوەی بەیەکتری بڵێین کە پێویستە چیبکەین
هیچ یەک لە ئێمە چەتری پێنەبوو چونکە سەرەتای ڕۆژەکە خۆرەتاو بوو وە ئەو بارەنەش چاوەڕوانەکراو بوو
سەیری جووڵەکانی یوونگیم دەکرد کە کڵاوی چاکەتەکەی خستە سەری و لەمنیش نزیکبوویەوە هەمان کرداری کرد دوای ئەوە دەستی خۆمم لەنێو دەستی ئەودا دۆزییەوە
دەستمی بەدوای خۆیدا ڕاکێشا و لەژێر بارانەکەیا ڕاماندەکرد و دەنگی پێکەنینەکانمان دوور دەڕۆشت هیچ شتێک وەک ئێمە جوان نەبوو وە پێمزانی کە ئەنجامدانی کردارەکان دڵخۆشکەرترن لە قسە شیرینەکان
سەرەتاکانی مانگی نۆڤەمبەر و بوونی یوونگی لە تەنیشتم و ڕۆژێکی باراناویی ناتوانم داوای لەوە زیاتر بکەم
⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇
𝐕𝐎𝐓𝐄 •• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓
![](https://img.wattpad.com/cover/257177420-288-k828522.jpg)
YOU ARE READING
𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓
Romanceدەشــێ خــۆشــەویــســتــیــے شــێوازێــڪــیــے تــری مــردن بــێ ! - Min Yoongi - Julliet Rossi Antonio 𝐴𝑈𝑇𝐻𝑂𝑅: 𝑉𝐼𝑂𝐿𝐸𝑇