𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 22

383 70 71
                                    

تـرپـە لـاوازەڪـان

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

تـرپـە لـاوازەڪـان

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

لەبەردەم ئاوێنەی دەسشۆرەکە خۆم ڕێکخستەوە و دەستم بۆ دەسکی دەرگاکە برد بەڵام بەر لەوەی بتوانم بیکەمەوە هەستم بە لاوازبوونی ترپەکانی دڵم کرد دەستم لەسەر دەسکی دەرگاکە گەڕاندەوە خۆم بە دیوارەکەوە گرت

ترپەکان لاوازتر دەبوون وە هەناسەکانیش قورستر دەبوون دەستم بەسەر دڵمەوە گرت کە بە ئەستەم دەمتوانی هەست بە لێدانەکانی بکەم قاچەکانم توانایان نەما بۆیە لەسەر زەویەکە دانیشتم و هەوڵمدەدا بۆ بەدەستهێنانی کەمێک هەوا

بەبێ ورەییەوە چاوەکانم داخست ئازارێکی زۆر لە سینگما هەبوو وە لە هەر چرکەیەک فشاری ئەو ئازارە زیاتر دەبوو

زیاتر

زیاتر

•••

دەستم بە نێوچاوانمەوە گرت بەر لەوەی چاوم بکەمەوە بە دەنگی ئەو ئامێرەی کە بە بەردەوامی لە لای گوێی چەپمەوە کزەی دێت دەتوانم بزانم کە لەسەر یەکێک لە سیسەمەکانی نەخۆشخانە پاڵکەوتووم ئێستا

هەرکە چاوم کردەوە یەکەم دیمەن وەک هەموو جارێک بینینی بنمیچە سپییەکەی نەخۆشخانە بوو وە ئەو بۆنەی کە بەر لوتم دەکەوت دەمێک دەبێ نەهاتوومەتە نەخۆشخانە بەڵام هەموو لەو شتانە ئەو مانگانەم بیر دەخاتەوە کە شەو و ڕۆژەکانمم لەو شوێنە بەسەر دەبرد

هێشتا نەجوڵابووم تاکە شت کە کردوومە لەوکاتەوەی هۆشم هاتۆتەوە لای خۆم تەنها کردتەوەی چاوەکانمە

تۆزێک خۆم جوڵاند وە دەستم گیرا و سەیریم کرد یوونگی بە جلێکی پزیشکییەوە لەسەر کورسییەکەی تەنیشت سیسەمەکە دانیشتبوو هەستم بەو نەکردبوو لەسەر سیسەمەکە دانیشتم چاوەکانی لەسەر من هێشتەوە

"تۆ باشی؟!"

پرسی و ساردی لە دەنگی بەدیدەکرا دەمزانی کە ئەو بە هەموو شتێکی زانییوە جگە لەو هەموو نەخۆشخانەیە بۆچی تەنها ئەو نەخۆشخانەیەی کە ئەو کاری تێدا دڵنیابووم کە بەڕێوبەری زانکۆکە پەیوەندی بەوە کردووە ئەو پیاوێکی بێزارکەرە

چاوەکانم لەو دوورخستەوە لە هەر شوێنێکم چاوەکانم جێگیر کرد کە نەتوانم ئەو ببینم و سەرم بە بەڵێ هەژاند ئاگاداری ئەوە بووم کە هەناسەیەکی درێژی هەڵکێشا

بە لاچاوێکەوە سەیری جوڵەکانیم کرد کە هەڵسایەوە و سەیری ئامێرەکانی دەکرد شتانێکی لەسەر پەڕاوەکانی دەستی دەنووسی

"بۆچی پێتنەوتم؟!"

پرسیاری کرد و بەردەوامبوو لە نوسین

"چی بڵێم؟!"

"ئەوەی کە نەخۆشی دڵت هەیە"

ووتی و وەستا لە نوسین و سەیری کردم هەستم بەو توڕەبوونەی دەکرد کە لە هەموو بەشێکی ڕوخساری ڕەنگی دەدایەوە بەڵام دەیویست هێمن بمێنەتەوە

"ئەوە .. ئەوە شتێکی گرینگ نەبوو"

شانەکانم هەڵتەکاند و بەبێ گرینگییەوە وەڵامیم دایەوە پشتم بە سیسەمەکە دا

"جوول ئەوە گرینگترین شتە"

هاواریکرد پەڕاوەکانی دەستی فڕێدایە سەر ئەرزەکە دەستەکانی وەک مستەکۆڵەیەک لێکرد و دەستەکەی تری خستە نێو قژی بە شێواوی چەند جارێک هەناسەی قوڵی هەڵمژی و دووبارە ئاوڕی دایەوە و بە ئاڕاستەی من هات و لە خوارەوەی سیسەمەکە دانیشت و چاوەکانی خستە سەرم

"من دەمەوێ تۆ چارەسەربکرێی هیچی تر بۆ من گرینگ نییە من هیچ لەدەستدانێکی ترم ناوێ لە ژیانم"

نەمدەزانی کەوا نیگەران بم کە لەوانەیە ئەو جیهانە جێبێڵم یاخود دڵخۆش بم کە من لە کۆتاییدا بەو شێوەیە خۆشدەویستریم کە پێویستمە

هەندێک جار کە سەیری نێو چاوانی دەکەم دەترسم دەربارەی ئەو خۆشەویستییەی ئەو پێیم دەبەخشێ دەترسم کە ئەو خۆشیدەوێم تەنها لەبەر ئەوەی کۆمەڵێ خاڵی هاوبەش لەنێوان ئێمەدا دەدۆزێتەوە

دەپرسم چی ئەگەر من لە دایکی نەچووبام یاخود چی ئەگەر ئەو بەهەمان شێوەی دایکی منی نەبینیاییە ئایا بەهەمان شێوە خۆشیدەویست؟!

بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا بۆچی ئەو دەبێ بەشێکبێ لەو دڵە ماندووەی من؟!

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now