𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 39

222 56 102
                                    

هەندێڪ جار شوێنی ڕاست ڪەسێڪە

¡Ay! Esta imagen no sigue nuestras pautas de contenido. Para continuar la publicación, intente quitarla o subir otra.

هەندێڪ جار شوێنی ڕاست ڪەسێڪە

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

28دیـسـەمـبـەر

دوانـیـوەڕۆیـے ڕۆژێـڪـیـے بـەفـراوی

لە ژوورەکەم بووم بەبێدەنگی لەلای پەنجەرەکەوە دانیشتبووم سەیری دیمەنی بەفر بارینەکەم دەکرد کە ماوەیەکی درێژبوو هەر بەردەوام بوو تەنها گوێم لەهەناسە ساردەکانی خۆم دەبوو ، لێکدانەوەکانی نێو مێشکم بەردەوامبوو

داچڵەکیم کە زەنگی موبایلەکەم لەتەنیشتمەوە لێیدا ئەوە بەڕێز ڤاڵێنتینۆ بوو ئەو پیاوەی یاوەری ئێمەی کرد بۆ ئێرە لەهەمان کاتدا پیاوێکی متمانەپێکراوی باوکم بوو ئەو بەکەمی لەلای ئێمە دەبوو دوای مردنی باوکم بەهۆی بەڕێوەبردنی کاروباری کۆمپانیا بازرگانیەکەی باوکم

"سڵاو"

بە هێمنی وەڵامم دایەوە چاوەڕێی وشەیەکی ئەو بووم چونکە ئەو کارێکی گرینگی نەبێ پەیوەندیم پێوە ناکا

"ببوورە بۆ بێزارکردنت بەم کاتە خاتوون بەڵام هەندێ لە بازرگانەکان داوای خاوەنی سەرەکی کۆمپانیا دەکەن بۆ دڵنیایی و واژۆ"

ئەوە تۆزێ شڵەژاوی کردم لەبەرئەوەی هەرگیز نەچوومەتە نێو ئەو جۆرە پڕۆسانەوە تەنانەت لە دووریشەوە نەمبینوە

"باشە کەواتە من ئامادە دەبم"

هیچ هەڵبژاردنێکم نەبوو وە تۆزێ دەمویست نوێگەری بکەم

"سوپاس بۆ هاوکارییەکەت من شۆفێرێک دەنێرم بەدوات خواتلەگەڵ"

جلێکی فەرمیم پۆشی بۆ ئەوەی بگونجێم لەگەڵ شوێنەکە لەڕاستیدا من شڵەژاوبووم نەمدەزانی چۆن مامەڵە بکەم هەناسەی قوڵم هەڵمژی چەند جارێک ئەو کردارەم دووبارە کردەوە بۆ ئەوەی هێمن بم ، چوومە خوارەوە دوای ئەوەی لەپەنجەرەکەوە شۆفێرەکەم بینی

"مارتینی بە دایکم بڵێ کەوا پێویستە بڕۆم بۆ کۆمپانیا بۆ هەندێ کار با نیگەران نەبێ"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Donde viven las historias. Descúbrelo ahora