DEATH PATH ✿ THE BOOK

151 29 16
                                    

16ی ئـابـی 2013

لەسەر هەمان ئەو کورسییە جوڵاوە دانیشتووم کە تۆ ڕاهاتبوویت لەسەری دابنیشیت لەبەردەم باخچەکەت بە نزیکەیی هێندە شتەکان نەگۆڕاون بە بەراورد بەو کاتانەی کە خۆت لێرە بوویت هێشتا پێخەفەکەت ... شمەکەکانت .. بڕێک لەو مۆمانەی کە حەزت بە بۆنیان بوو وە تەنانەت وردەکارییەکانیشت لێرەن وەک ئەوەی خۆشت لێرە بیت جگە لەمانە شتانێک هەن لەپێش چاوەکانم کە سەرم خەیاڵیان دەکا کاتێک لە دەوروبەری ژوورەکە دەڕوانم بەڵام لێرە بەرجەستە نین وەک بوونی تۆ لەسەرەوەی من کاتێک هەوڵی خنکاندنم دەدەیت ئەم دیمەنانە هێشتا وەک بەشێک لە من لەگەڵم دەژین پیرۆزە تۆ کردت دایکە تۆ هیۆندات وێران کرد و دواتر بێ بەزەییانە کوشتت ئەمە شتێکە کە تۆ هەرگیز نەتویستووە وەک دایکێک بەرامبەر بە من بیکەیت بەڵام تۆ ئەنجامتدا ... دایکە من بیرت دەکەم وەکوو کچێک کە دایکی لەدەست داوە بەڵام وەکوو کەسێک من هێشتا ڕقم لێتە.

•••

ویستەکانم زۆرن یەکێک لەوان جێهێشتنی ئەو جیهانەیە تۆ بڵێی ئەم جیهانە چۆن دەرکەوێ بەبێ کەسێکی وەکوو من؟! ... من کێشەیەکی ناداتپەروەرم کە هەمیشە بوونی هەبووە، ئەو جەنگانەی کە لە ناخمدان هەمیشە ئەو جەنگانەن کە تێیاندا دۆڕاوم و چۆکم داداوە ... دڵم بە بەردەوامی دەگوشرێ شتەکان باش دەڕۆن بەڵام بەلایەنی کەمەوە من وای نابینم دەشێ لەبەر ئەوە بێ کە من زۆر سەرقاڵم بە شێواویەکانی خۆم بەشێوەیەک نەتوانم بەشداری بکەم لە بینینی هەموو ئەو چێژانەی کە لەوانەیە ژیان بیبەخشێ، تۆ باشترین ساتیت لە ژیانمدا کە من هەمیشە دەمەوێت لە نێویدا بژیم تۆ دەبینیت کە من ڕادەکەم وە بەڕاستی هەوڵدەدەم یۆنگ بەڵام هەمووشتێک ماندووکەرە ناتوانم فشارەکان جڵەو بکەم وە گەشتوومەتە ئەو خاڵەی کە من چیتر بەرگە ناگرم بەرگەی هیچ لایەنێکی ئەم جیهانە ناگرم شتەکان قورسن لەسەر شانم خەریکن بەسەر چۆکمدا دەدەن ببینە من تەنها لاشەیەکم .. من تەنها هەناسە دەدەم هەندێ جار هەناسەدانیش زۆر قورس دەبێ کەواتە من چیدەکەم لێرە؟!

•••

تۆ زۆر جوانیت .. تۆ نایابیت یوون بە تەواوی نایاب هیچ شتێک بەراورد ناکرێ تۆ مەگری دایکە خەمبار دەبێ من دەڕۆم ئەمجارە بۆ ئەوەی ڕۆحم ئازاد بکەم مەترسە من لەسەرەوە چاودێریت دەکەم بەڵێنت پێدەدەم دەزانم ئەوە قورسە بۆ کوڕێکی پانزە ساڵان کە مردنی دایکی ببینێ ... ببینێ دایکی لە خۆکوژێک زیاتر نییە دەشکرێ تەنانەت هەوڵی خۆ کوشتنەکەشم وەک چەند جاری ڕابردوو سەرکەوتوو نەبێ من تەنانەت ناتوانم ئەو کارەش ئەنجام بدەم بۆ خۆم بەڵام گەر من ئەمشەو ئەوە ئەنجام نەدەم ئەوا بێگومان مشەخۆرەکانی نێو سەرم ئەوەم بۆ ئەنجام دەدەن ببینە من بێزارم بۆیە توڕە مەبە لێم ئەوە شتێکە کە من شایەنییم من ئەو بڕیاڕەم دا تا بتوانم هەرچی زووە لەبەر چاوانت وونبم بۆ ئەوەی لەبیرم بکەی تۆ سەیری من مەکە .. ئاوڕ بۆ یادگارییەکانمان مەدەوە سەیری بەردەمت بکە .. سەیری ئاسمان بکە .. سەیری ئەو زەوییە بکە کە قاچەکانتی ڕاگیر کردووە، کوڕەکەم تۆ تاکە منداڵ و خۆشەویستی تۆ وە باوکت ئازیزم من نامێنم بۆ ئێوە وەک ئەوەی کە تەنانەت بوونیشم نەبووبێ ... تکایە داوام لێمەکە بمێنمەوە

•••

مین هیۆن دای لە کۆتاییدا تۆ بەتەواوەتی وەستایت لە شەڕکردن دژ بەو جیهانە وەک تاکە دۆڕاو

دۆڕاو

دۆڕاو

دۆڕاو

من دۆڕاوم

ئەمە کۆتایی کتێبەکەیە ... ئەمە کۆتایی منە

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now