𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 33

250 55 41
                                    

سەرەتای دروستڪردنی بەهەشتێڪ لەنێو جەهەننەمێڪ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

سەرەتای دروستڪردنی بەهەشتێڪ لەنێو جەهەننەمێڪ

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

1 December  ~ کاتژمێر 5:10 دوانیوەڕۆ

سەرەتای مانگێکی تر بوو لەگەڵ ئەوەشدا کۆتا مانگی ساڵ بوو
بە ڕێڕەوێکی پڕ لە ئازار ڕۆشتم وە بەزۆر شتدا تێپەڕ بووم بەڵام من هێشتا لێرەم

لەگەڵ ئەوەی قەرەباڵغی هەبوو لەدەورووبەرم بەڵام هەستی تەنیایشم هەبوو ئەوە هەستە بۆی سەلماندم کە تاکە کەسێک دەتوانن ببنە هۆی بوونی هەمووشتێك

من تەنها تاکە کەسێکم لەدەست نەداوە من یەکێکی تر و بەنزیکەیی هەموو هەستە شرینەکانم لەدەستداوە ، هەندێ جار تەنها ناتوانم لەخۆم تێبگەم و وە خۆم کۆبکەمەوە بۆ دروستکردنی بڕیارێک بەهۆی تێکەڵبوونی هەستەکانم

ژیان ، چارەنووس سزام دەدەن بە ئارەزووی خۆیان یاریم پێدەکەن بەڵام ئەوە پێکەنیناوی نییە !

هەستدەکەم نامەوێ چیتر دەستپێکێکی نوێ دروست بکەم هەستدەکەم دەمەوێ کۆڵبدەم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێموایە دەبێ هێشتا چاوەڕێی ژیان بکەم لەوانەیە تۆزێ بگۆڕی بەرامبەرم

هەستم بەتێکچوونی ترپەکانم کرد هەرزوو پێش ئەوەی بەتەواوی بێ هەناسە و لاوازبم دەستم بەرەو چەکمەجەکەی تەنیشت سیسەمەکە درێژ کرد دەرمانەکانم دەسکەوت بەڵام کە سەیرم کرد نەبوو هیچ دەرمانێک نەمابوو تەواو لاواز بووم بەقورسی هەناسەم دەدا دەنگە ژێیەکانم توانای ناوهێنانی کەسی نەبوو لەسەر سیسەمەکەم پاڵکەوتبووم پێموابوو هەمووشتێك ڕۆشت و کۆتایی ھات وە ماڵئاوایی دەکەم لە 24ەمین زستانمدا بۆیە تا ئەو کاتەی کە مێشکم کاری کرد بیرم لەوانە کردەوە کە ماوەیەکە لێیان ڕامکردووە

چاوەکانم کردەوە لەگەڵ هەبوونی سەرئێشەیەکی توند لەسەرم سەقفێکی سپی تاکە شت بوو کە بینیم سەیرێکی دەوروبەرم کرد هەر زوو زانیم نەخۆشخانەیە هەناسەیەکم دایەوە لەشوێنی خۆم پاڵکەتمەوە وادیارە ئەمجارەش ڕزگارم بووە بەشێوەیەک لە شێوەکان پاڵەوانی ئەمجارەم کێبوو؟

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now