𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 02

1.1K 159 21
                                    

بـێـوێـنـەیـے دایـڪـم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بـێـوێـنـەیـے دایـڪـم

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

گەشتمە بەردەم ئەو شوێنەی کە بڕیاماندابوو نانی ئێوارەی بەیەکەوە لێبخۆین کە بریتیبوو لە چێشتخانەیەکی ئاسایی

چوومە ژوورەوە و هەر زوو یەکێ لە کارمەندەکان یاوەری کردم بۆ ئەو مێزەی کە بۆخۆمانم گرتبوو بەڵام مێزەکە بەتاڵ بوو و دایکم لەوێ نەبوو

دانیشتم و کارمەندەکە لیستی خواردنەکانی پێشکەش کردم و تەنها داوای ئاوێکم کرد بۆ کاتی چاوەڕوانی تا ئەو کاتەی دایکم دەگات

نزیکی 10 خولەک تێپەڕیبوو تا ئەو ساتەی دایکمم لە دەرگای چێشتخانەکە دەرکەوت و منی بینی بۆلای ئەو مێزە هات کە من لەسەری دانیشتبووم

دایکە خەریکبوو بڕۆم تۆ دواکەوتی

هەڵسامەوە و ووتم بەگاڵتەوە و لە ئامێزم گرت دوای ئەوە دانیشتین

من چەند خولەکێک دواکەوتم جوولیا بەڵام تۆ زیاتر لە دوو هەفتەیە سەردانت نەکردووم

ووتی ڕووی گرژ کرد لێم

ئەوە ڕاستە بەڵام دەزانم تۆ ڕەچاوی ئەوە دەکەی کە من زۆر سەرقاڵم

بە خەندەوە ووتم و دەستیم گرت لەسەر مێزەکە و خەندەی بۆمکردەوە

کاروباری زانکۆت تەواو کرد

دایکم ووتی و لەکاتێکدا چاوی بەنێو لیستی خواردنەکە دەگەڕاند

ئەمڕۆ تەواو بوو

سەری بە تێگەشتنەوە هەژاند و کارمەندەکە گەڕایەوە بۆ وەرگرتنی داواکاری خوارنەکان

چی داوا دەکەن؟!

کارمەندە دەفتەری تێبینی تۆمارکردنەکەی و قەڵەمەکەی لەنێو گیرفانی دەرکرد و ووتی

لازانیا و دوو خوارنەوەی گازی تکایە

بێگومان کەمێکیتر ئامادە دەبێ

کارمەندە ڕێزی نیشاندا ڕۆشت و چاوەکانم گەڕاندەوە سەر دایکم کە خەریکی ئاو خواردنەوە بوو

هەمووشتێك لە فرۆشگاکە باش دەڕوات؟

بەڵێ ئەمڕۆ چایۆنگ لەوێ بوو بۆیە کارەکانم کەمتر بوون

کەواتە بەیانی تۆ لەوێ دەبی؟!

سەرم بە "بەڵێ" جوڵاند

چۆن دەتوانی ئەو هەموو کارە بەڕێوەببەی خوێندن و کاری فرۆشگاکە؟!

ڕاستە من بەدوای کارمەندێکی تر دەگەڕێم لەبەر ئەوەی چایۆنگیش خوێندنی هەیە

من بەردەستم گەر هەرکاتێک ویستت دەتوانم لەوێبم

من ئەوە دەزانم

دوای نانخوارنەکە چووینە دەرەوەی چێشتخانەکە و وەستاین تا ماڵئاوایی لەیەک بکەین و داوای لێکردم بەمزوانە سەردانیبکەم و دوای ئەوە دوای ئەوەی تەکسییەکی وەستا ڕۆشت و دەستی بە ئاماژەی خواحافیزی بەرز کردەوە ، دەستمکرد بە هەنگاونان بەرەو ئەپارتمانەکەم کە هێندە دوور نەبوو لەوێوە

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now