DEATH PATH ✾ THE BOOK

76 21 11
                                    

بـەشـیـے پـێـنـجـەم ✾ Chapter Five


تەمەنی حەڤدە ساڵی

هەفتەیەک دوای ڕۆژی لەدایکبوونم باوکم گەڕایەوە لەگەڵ هەزاران کێشەی نوێ دووبارە دەمەقاڵێیان بوو لەگەڵ دایکم لەسەر پارە زۆربەی کێشەکانی نێوان دایکم و باوکم لەسەر پارە بوو

وەک هەموو جارێک لە ژوورەکەم بووم نەمدەتوانی خۆم بگرم و فرمێسکەکانم ڕیزیان دەبەست من تەنها زۆر لەم حاڵە ماندوو بووم

هەندێک جار خۆزگە دەخوازم تەنها جیابووبانەتەوە

دەنگیان زۆر بەرز بوو تۆزێک ترسم لەوە هەبوو کە دراوسێکان بێنە دەرەوە ، باوکم بەردەوام لەو پارانەی دەپرسی کە بۆ ئێمەی ناردبوو وە من تاکە شایەتحاڵ بووم کە دەمتوانی سوێند بخۆم کە دایکم پارەکان تەنها لە پێداویستییەکانی ماڵەوە خەرج دەکات بەڵام من دەترسام لەوەی ژوورەکە جێبێڵم من تەنها منداڵێک بووم ئیتر

من تەنها منداڵێکم وایە؟!

لە دەرگای ژوورەکەم نزیکبوومەوە کاتێک هەستم بە خراپتر بوونی بارودۆخەکە کرد لەڕێگەی دەنگیانەوە ئەوەی من گوێم لێبوو باوەڕپێنەکراو بوو جەستەم دەستیکرد بە لەرزین دایکم بە بەردەوامی لە باوکم دەپاڕایەوە بوەستێ

ترساو بووم بەڵام هیچ خولەکیکی ترم بە بیرکردنەوە بەفیڕۆ نەدا دەرگاکەم کردەوە بەرەو ئەو شوێنە هەنگاوم نا کە دەنگی دایکمی لێ دەهات کە ژووری دانیشتنەکە بوو بەسەر پەیژەکان بەو پەڕی توانامەوە ڕامکردە خوارەوە

ئەو دیمەنەی کە بینیم کاتێک بەوان گەیشتم زۆر نوێ بوو .. زۆر تۆقێنەر بوو دایکم دەگریا لە ژێر دەستی باوکمدا کاتێک کە دایکم لەسەر ئەرزەکە بوو باوکم لەسەرەی ئەو بوو و قژی گرتبوو .. باوکم .. باوکم لەدایکمی دەدا .. ئەو توندوتیژی دەکرد بەرامبەر دایکم

ڕامکرد لچکی چاکەتەیەکم گرت بۆ ئەوەی دووری بخەمەوە ئەو سەیرمی کرد بەڵام نەوەستا

"ئەنتۆنیۆ تکایە تەواو .. تکایە"

دایکم دەپاڕایەوە لێی بۆ ئەوەی بوەستێ ڕوخساری شێواو بوو پەڵەی نەژمێردراو هەبوو لەسەر جەستەی

"باوکە لێت دەپاڕێمەوە بوەستە .. من پارەکانت بۆ دەگەڕێنمەوە"

تەنانەت منیش دەستم کرد بە پاڕانەوە لێی ئایا ئەوە کاری ئافرەتەکانە کە لە پیاوەکان بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن؟! کەواتە بۆچی پێویستە ئافرەتەکان هەمیشە جیگیر بن؟!

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now