DEATH PATH ✾ THE BOOK

94 24 10
                                    

بـەشـیـے یـانـزە ✾ Chapter Eleven

من توانیم ئەنجامی بدەم ، لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرام ئەمڕۆ بەڵام ناوم تۆمار نەکرد وەک ئەوەی چیتر نەمەوێت وە لەخۆم دەپرسم بۆچی؟ تەنانەت گەر تۆ ئەو بەڵێنەشت بیرنەمابێ کاتێک دەربارەی بوونمان بە پزیشک هەرکاتێک یارمەتی خەڵکیمان دەدا

من دەترسم گەر هیچ کاتێک سەردانی مێشکت نەکەم چونکە تۆ لە هەموو سوچێکی مێشکمی تەنانەت کاتێک نامەوێت بیریشت لێبکەمەوە من بیرت لێدەکەمەوە

دەترسم گەر هیچ شتێک منی بیر تۆ نەخستبێتەوە چونکە هەموو شتێک من بۆ تۆ ڕادەکێشن وەک ئەوەی لەگەڵ هەموو شتێکدا یادەوەریمان دروست کردبێ

دەترسم گەر لە شەواندا بۆ چەند ساتێک لە بنمیچی ژوورەکەت نەڕوانی بیر نەکەیتەوە ئێمە ڕاهاتبووین کێ بین چونکە من بەزۆری ئەوە دەکەم و هەندێک جار لە سەرمدا خەیاڵی داهاتوویەکی مەحاڵ دەکەم لەگەڵتدا

دەترسم گەر چاو لەسەر کەسێکی تر دابنێی وە کەسێکی تر بپارێزیت وەک ئەوەی بۆ منت دەکرد چونکە من هێشتا هەر بە دوای خۆتدا دەگەڕێم

نامەوێت ئەوە بڵێم بەڵام من هەندێک جار دەترسم گەر بە ئاسانی ژیان بکەیت لەکاتێکدا من هەموو ڕۆژێک ڕۆح دەکێشم وە بمبورە بۆ هەموو ئەوانە

هیواداربووم کە ئەگەرێک هەبووایە کە خۆمان بگەڕێنمەوە ئەو شوێنەی کە هەمووشتێك باش بوو لە نێوان ئێمەدا

بۆ ئەو کاتەی کە داوای یارمەتیم لێت دەکرد وە بەبێ هیچ دوودڵیەک یارمەتیت دەدام

بۆ ئەو کاتەی ڕزگارت دەکردم لەوانەی کە ئازاریان دەدام

بۆ ئەو کاتەی کە چاوت دەخستە سەرم لە باشی هەمووشتێك دڵنیات دەکردمەوە لەکاتێکدا توانای بینینی هەمووشتێكم هەبوو کە دەڕوخا لەبەر دەمم

بۆ ئەو کاتەی داوای ڕاستی ڕاستگۆیانەت لێم دەکرد و دەتویست زیاتر بزانیت دەربارەی من

بۆ ئەو کاتەی لە باوەشت دەکردم ڕێگەت دەدا بگریم

بۆ ئەو کاتەی کە هەموو شتێکت دەکرد بۆ ئەوەی بمخەیتە پێکەنین

وە لە کۆتاییشدا بۆ ئەو کاتەی کە دوا باوەشت پێمدا و جێتهێشتم

چەندین ڕۆژی بێ ھەتاوم تێپەڕاندووە .. چەندین شەوی بێ خەوم تێپەڕاندووە .. چەندین خولەکم تێپەڕاندووە بە بیرکردنەوە لە مەرگی خۆم .. چەندین ساڵی خامۆشم تێپەڕاندووە لەو کاتەی ڕۆشتووی وە من هەمان ئەو کەسەم کە چاوەڕێت دەکەم چەندی تر ئارامیم تاقی دەکەیتەوە؟!

من هاوار دەکەم بۆ ئەوەی یارمەتیم بدەی دەربچم لەو نەهامەتییە ئایا هێندە دووریت کە دەنگم نابیستیت؟! یاخوود دەنگم ناناسیتەوە

تۆ پێم دەڵێیت بۆ ئەوەی بەردەوابم لە گۆرانی ووتن بەڵام من دەمەوێ دەنگم نەهێڵم

تۆ پێم دەڵێیت چاوانم چیتر بۆت تەڕ نەکەم بەڵام من دەمەوێ بگریم تا دەخنکێم

تۆ پێم دەڵێیت بژیم بەڵام من دەمەوێ پێشنیاری مردن بکەم

هەرگیز تەنیایی هێندە ئازارمی نەداوە .. هەرگیز بیرکردنەوە لە کێشەکانم بە بەراورد بیرکردنەوە لە تۆ هێندە نەیکوشتووم

هەموو

شتێک

دووبارە

زۆر

بە

ئازارە

من

دەخنکێم

ڕزگارم

بکە

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now