𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 45

167 38 3
                                    

هـیـچ دوودڵـیـەڪ نـیـیـە ڪـە ئـەو بـەشـێـڪـە لـە ڕۆحـم هـەروەڪ شـعـرەڪـان دەیـڵـێـن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هـیـچ دوودڵـیـەڪ نـیـیـە ڪـە ئـەو بـەشـێـڪـە لـە ڕۆحـم هـەروەڪ شـعـرەڪـان دەیـڵـێـن

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

ئەلەرمی مووبایلەکەم لێیدا سەرم خستە ژێر سەرینەکە بۆ ئەوەی لەو دەنگە دووربکەومەوە بەبێ توانایی لەنێو سەری خۆمدا نزام دەکرد بووستێ نزام بۆ وەستانی ئەلەرمەکە دەکرد لەبەر ئەوەی خەڵکی بە ئەنقەست لە بەیانیان زوودا هەڵدەستن تا چالاکتر بن بەڵام من خەواڵووتر دەبم

"جوولیا"

بەلایەنی کەمەوە توانام هەبوو دەنگی بناسمەوە کە بانگی ناومی دەکرد بێ وەستان شانەکانی هەڵدەتەکاندم بۆ ئەوەی هەڵسم

"چیدەوێ؟!"

بە خەواڵییوە قسەم کرد بێ ئەوەی تەنانەت ئینجێکیش بجوڵێم بەردەوامبوو لە جوڵاندنی شانەکانم ڕقم لەوەیە

"هەڵسە کات درەنگە ... دووبارە ئەلەرمەکەت هەمووانی هەڵساند جگە لەخۆت"

ئەو بەتانییەکەی ڕاکێشا کە جەستەمم داپۆشتبوو ددانەکانم جیڕ کردەوە و بە جوڵەیەک هەڵسامەوە ڕووبەڕووی بوومەوە

"من پێشتر پێمووتیت کە ئەو کردارە زۆر توڕەم دەکات وانییە؟!"

سەری بە "بەڵێ" هەژاند بە ترسەوە و بەتانییەکەم لەنێو دەستی ڕاکێشایەوە بۆ لای خۆم

"جوانە کەواتە ئەو کردارە مەکە"

دووبارە پاڵکەوتمەوە و سەرم خستە ژێر بەتانییەکە چاوەکانم داخستەوە هەناسەیەکم دایەوە وامزانی لەو ڕزگارم بووە دووبارە بەتانییەکەی لەسەر جەستەم لابرد

"بۆ خاتری خوا یوونگی"

بە توڕەییەوە لەسەر سیسەمەکە هەڵسامەوە یوونگی ڕایکردە دەرەوەی ژوورەکە و دەرگاکەی دوای خۆی داخست سەرینە بچووکە چوارگۆشەییەکەی سەر سیسەمەکەمم هەڵگرت و دوای کەوتم تا بەشی خوارەوەی ماڵەکە لە نێوەڕاستی پەیژەکان وەستام کە ئەوم بینی لە خوارەوەی پەیژەکاندا ڕۆسی بەرامبەر ڕوخساری گرتبوو بۆ بەرگری کردن لە خۆی

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now