DEATH PATH ✿ THE BOOK

99 22 14
                                    

⊱9ی ئـاداری 1998⊰

بـێـدەنـگـیـے ... هـەسـت بـە تـیـژی دەڪـەم لـە هـەموو شـتـێـڪـدا

مانگێک تێپەڕی بەسەر ڕووداوەکەی دایکم هیچ یەکێک لە ئێمە لەو ڕۆژە بەدواوە تەنانەت وشەیەکیشی دەربارەی ئەو ستا نەوتووە بەڵام بیرکردنەوە لەو ڕووداوە وام لێدەکا دووبارە هەست بە دەستەکانی دایکم بکەم لەسەر قوڕگم کە هەوڵدەدا بمخنکێنێ

دایکم زۆربەی کاتەکان باشە وە دوورە لە ڕاستییەکان پێموایە کە دووری ئەو لە ڕاستییەکان شتەکان باشتر دەکات کاتێک لای دادەنیشم و دەستدەکا بە قسەکردن قسە دەربارەی باوکم خوشکەکەم دەکات وە بۆ باشترینەکان هەوڵدەدەم گوێی بۆ بگرم و بەرهەڵستی بیرکردنەوەکانی نەکەم دەزانم کە ئەوە بەهۆی نەخۆشییەکانییەتی

یۆنگ لە پشتەوە باوەشی پێداکردووم دەمێکە هەڵساوم لە خەو بەڵام دەمەوێ لەنێو قۆڵەکانیدا بمێنمەوە بۆ ئەوەی سەرچاوەی ئەو تاکە ڕووناکییە لەدەست نەدەم کە ماوە لە تەواوی ڕێڕەوی ژیانم

چەند جارێک خۆی جوڵاندەوە بەر لەوەی باوێشک بدات چاوەکانی چەند جارێک تروکاند و سەیرمی کرد بە خەندەوە

"ئازیزم"

چرپاندی بەردەوامیدا بە بەخشینی ڕوانینەکانی پێم دەشێ ئەوە دەستپێکی ڕۆژێکی باش بێ کاتێک تاکە خۆشەویستی ژیانت یەکەم کەس کە سەیری بکات تۆ بی وە یەکەم وشە پێت بڵێت دەربڕینی خۆشەویستی بێت بۆ تۆ

چاوەکانی هێنایە خوارەوە بۆ سەر سکم وە پەنجەکانی لە پەنجەکانم ئاڵاند

"چەنێک زیاتر پێویستە چاوەڕێ بین بۆ ئەو ڕۆژەی کە بتوانین چاومان پێی بکەوێ؟!"

پرسی بە پەرۆشییەوە دەربارەی منداڵەکە قسەی دەکرد خەندەم کرد و تۆزێک بیرم کردەوە بەر لەوەی وەڵامی بەمەوە

"با ببینین .. تەنها سێ هەفتە"

"تەنها سێ هەفتە"

دوای من بە نزمی ماوەی لەدایکبوونەکەی ووتەوە ئەو دڵخۆش بوو دەربارەی من .. دەربارەی کۆرپەکە .. دەربارەی ئێمە وە من هەستم بەوە هەمان دڵخۆشی دەکرد لە قوڵایی سینگمەوە

•••

کاتێک لە کۆمپانیا گەڕامەوە دوای ئەوەی خواردنی نیوەڕۆم بۆ یۆنگ برد دایکم لەو ناوە دیار نەبوو بۆیە بڕیارمدا بڕۆمە ژوورەکەی لەوانەیە هێشتا لە نێو جێگەکەی بێت و ئەوەش یەکێک بێ لەو ڕۆژانەی کە وەک هەرزەکارێک ڕەفتار دەکا

دەرگای ژوورەکەیم کردەوە تەواوی جەستەی بە پێخەفەکەی داپۆشی بوو لێی نزیک بوومەوە سەرەتا لەپی دەستم خستە سەر پێخەفەکە بۆ ئەوەی بتوانم دابنیشم مۆمەکە هێشتا بەردەوامبوو لە توانەوە ژوورەکەی ڕووناک کردبوویەوە تاریکی دەستی بەسەر ژوورەکەدا گرتبوو لەگەڵ ئەوەی پەردەکانی ژوورەکە لابرا بوون لەسەر پەنجەرەکان بەڵام ئەمڕۆ چوارشەمەیەکی باراناوییە و ئاسمان پڕە لە هەوری قەبارە گەورەی تاریک

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now