EXPLANATION & PAINTINGS

355 35 24
                                    

سڵاو هیوادارم کاتێکی خۆشتان هەبێت، حەزم کرد بەشێک دابنێم لەسەر ئەو پەیکەر و نیگارانەی کە باسکراون لە چیڕۆکەکە کە بەشێوەی نووسین باسم لێوەی کردووە وە لێرە بە وێنە بۆتانی دادەنێم. بێگوومان ئێوە ئازادن چۆن خەیاڵی کارەکتەرەکان و پەیکەر و نیگارەکان دەکەن بەڵام حەزم کرد بە وێنەش دایانبنێم تا لەبەر چاوتان ڕوونتر بێت.

وە هیوادارم تەواو لە واتای پشت چیڕۆکەکە گەیشتبن وە چیڕۆکەکەش شوێنی خۆی کردبێتەوە لە دڵتانا، چیڕۆکەکە باس لە چەندین کێشە دەکات کە هەندێکیان کێشەکانی نێو کۆمەڵگان ڕۆژانە دەیانبینین وە کێشانە زیاتر لە ڕابردووی کارەکتەرەکان هەبووە بەتایبەتی چاپتەری کتێبەکان کە ئاماژەی پێدراوە لەژێر ناونیشانی "DEATH PATH THE BOOK"

بۆ زیاتر تێگەیشتن: ئەو چاپتەرانەی کە ئەو ناونیشانەیان هەیە "DEATH PATH THE BOOK" ئەمانە کتێبەکانی هەردوو نووسەری نێو چیڕۆکەکەن "مین هیۆن دای" کە لە چیڕۆکەکەدا دایکی یوونگی بوو و نووسەریش بووە لە ماوەی ژیانیدا وە نووسەری دووەمیش کارەکتەری سەرەکی "جوولیێت ڕۆسێ ئەنتۆنیۆ" بوو کە هەریەکەیان باس لە ژیانی ڕاستی خۆیان دەکەن لە کتێبەکانیاندا.

کتێبەکەی جوولیێت زیاتر بەشێوەی نامەیەک بووە بۆ یوونگی و وا دەردەکەوێت کە ئەو لەگەڵ یوونگی خۆیدا قسەبکات چونکە پێیوابووە ئەوە تاکە ڕێگایە کە بتوانێ قسە لەگەڵ یوونگی بکات

وە ئەو پارچە نووسینەی کە جوولیێت ئاماژەی پێیداوە لە کتێبەکەیدا دەمەوێت ئاشناتان بکەم بە ماناکەی

ئێمە لە کەناری دەریاکە وەستابووین (مەبەستی ئەوەیە کاتێک بەیەکەوە بوون)

لەناکاو وانەبووین من لەنێو دەریاکە و تۆش لە ماڵەوە (ئەو کاتەی لەیەکتری جیابوونەوە و هەردووکیان بە ئاراستەیەکی جیادا ڕۆشتن)

شەپۆلەکانی دەریا بەسەرمدا زاڵدەبوو (دوای جیابوونەوە ئەوە وەک ئەوە وابوو جولیێت هەڵدرابێتەوە نێو ئاوەکە)

قرشەکانی زیاتر گازیان لێم دەگرت (قرشەکان ئاماژەیە بۆ بیرکردنەوە و ئازارەکانی کە بەرەو وێرانیان دەبرد)

کێشم قورستر دەبوو و زیاتر نقوم دەبووم (مەبەستی ئەوەیە کە زیاتر قووڵدەبوویەوە لە بیرکردنەوەکانی و لەنێو مێشکیدا زیاتر نقووم دەبوو و کێشی قورستر دەبوو کە نەیدەتوانی خۆی ڕزگار بکات)

شتەکانم جیا نەدەکردەوە لەنێوان ئاو و فرمێسک و خوێن (کاتێک هەڵدراوەتە نێو ئاوەکە جیاکردنەوەی شتەکان بۆی قورس بووە لەنێوان ئەو ئاوەی لە ژێری دابوو ، ئەو فرمێسکانەی دەیڕشت ، ئەو خوێنەی کە بیرکردنەوە و ئازارەکانی وایان لێکردبوو کە خوێنی خۆی بڕێژێت لەڕێگەی ئازاردانی خۆی ( ئاماژە بە قرشەکان دەدا))

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now