DEATH PATH ✾ THE BOOK

87 27 10
                                    

ڕێـڕەویـے مـردن ✾ Death Path

بـەرگـی دووەم

پـێـشـەڪـی ✾ Epilogue


نـوسـراوە لـەلـایـەن: جـولـیـێـت ڕۆسێ ئەنتۆنیۆ

'ڕۆمیۆ بۆ جولیێت مرد بەڵام من لێرە بەتەنها دەمرم'


•••

بـەشـیـے یـەڪـەم ✾ Chapter One

تەمەنی شانزە ساڵی

دەپرسم ئاخۆ چ هەستێکم دەبێ گەر وەکوو جاران دڵخۆش بم؟! چونکە من دەمێکە نەمتوانییوە دڵخۆش بم

دەبێ چۆن دەربکەوم گەر خەندە بکەم؟! گەر نەگریم لە هەندێک لە ڕۆژەکاندا یاخوود هەست بە بەتاڵی نەکەم لە هەندێکی تریاندا؟!

گەر نەترسم ، شڵەژاو نەبم ، هەست بە مەترسی نەکەم ، تەنها نەبم یاخوود خۆم تەنها نەکەم لەبەر ئەوەی مرۆڤەکان بەڕاستی دەمترسێنن

چۆن هەستێکە گەر تەنها ئارام بم و دڵەڕاوکێ جێمبهێڵێ؟! گەر ڕانەکەمە ناوەوەی گەرماوەکەم بەهۆی ئەو گرژییەی هەستی پێدەکەم لە گەدەمدا بەهۆی ئەو پەستانانەی کە لەسەرمە

دەمەوێت دیار نەمێنم وەک ئەوەی کە هەر بوونم نەبووبێ

"من نامەوێ لەگەڵت بەردەوامبم یێ جوون ببینە ئەوە بێزارم دەکات کە لێرەم"

باوکم هاواری کرد بەسەر دایکمدا، من هەمیشە دەرگاکەم بە کلیل دادەخست کاتێک ئەوان دەماقێڵێیان دەکرد چونکە من نامەوێت بڕۆمە نێوانیان یاخوود ئەوان من تێکەڵی بابەتی نێوان خۆیان بکەن

هەمیشە خۆزگە دەخوازم کە ئەو کلیلەی کە دەرگای ژوورەکەمی پێدادەخەم بیتوانیبا گوێکانم دابخا لە گولێبوونیان ، دڵم دابخا لە هەستکردن ، وە مێشکیشم دابخا لە بیرکردنەوە

"ئێمە هەمووشتێکمان بەیەکەوە بنیتنا ... هەمووشتێك گەر بەهەر شتێکدا تێپەڕیبیت منیش پێیدا تێپەڕیوم"

دایکم هاواری کردەوە دەنگی کرانەوەی دەرگای دەرەوە هات

"من داوایان ئەوەم نەکردووە"

"تۆ پێویست ناکات داوای ئەوەی ئەوە بکەیت ئەنتۆنیۆ ئەوە ئەرکی هاوسەرەکانە کە لەگەڵ یەکتری بن لە هەموو بارودۆخێکدا"

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now