𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 17

415 80 12
                                    

ئـایـا مـن هـۆڪـارێـڪـیـے مـانـەوە نـەبـووم؟!

Ops! Esta imagem não segue nossas diretrizes de conteúdo. Para continuar a publicação, tente removê-la ou carregar outra.

ئـایـا مـن هـۆڪـارێـڪـیـے مـانـەوە نـەبـووم؟!

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

6 سـاڵ بـەر لـە ئـێـسـتـا

لەبەردەم هۆڵی شانۆگەرییەکە وەستام ئەو شوێنەی کە یوونگی دیاری کردبوو کە یەکتری لێببینین و گوێ لە میوزیکی جاز بگرین کە وا دانرابوو ئەمڕۆ لێرە نمایش بکرێ

تۆزێ لە ڕواڵەتی هۆڵە شانۆیەکەم ڕووانی و دواتر چوومە ژوورەوە چاوم بە دەورووبەردا دەگێڕا بەڵام یوونگی لە هیچ شوێنێک نەبوو

جوولی

یوونگی ووتی و لە پشتمەوە دەرکەوت و لەگەڵ بینینی ئەو زەردەخەنەم کرد

بابڕۆینە ژوورەوە من لە پێشترەوە شوێنم گرتووە

ووتی، ڕۆشتینە ژوورەوە باوەڕناکەم ئەو ڕیزی پێشەوەی گرتبوو وە دەمتوانی لەوێوە تەواوی ستەیجەکە ببینم لەگەڵ تێپەڕینی کات خەڵکی دەهاتن و شوێنە چۆڵەکان پڕ دەبوونەوە

میوزیک ژەنەکان هاتنە سەر ستەیجەکە بە مەبەستی نمایشکردن و دوای تۆزێک لە خۆ ئامادەکردن دەستیان کرد بە ژەنین ئێمەش وەک بینەر تەنها چێژمان وەر دەگرت دەنگی میوزیکەکە وەک ئەوە وابوو بگوازرێتەوە بۆ ڕۆحم

چێژت لێبینی؟!

یوونگی پرسی و سەرم بە بەڵێ هەژاند و زیاتر لە ئایسکرێمەکەم خوارد

شوێنی داهاتوو

دەڕۆین بۆ شوێنی تریش پێموابوو دەڕۆینەوە ماڵەوە

بە سەرسوڕماوی سەیریم کرد و ووتم

ئەمڕۆ زیاتر کات بەسەر دەبەین بەیەکەوە ... لە هەموو کاتێک زیاتر

بە جۆشەوە دەستم بەرز کردەوە و بە شەقامەکانی شاردا دەڕۆشتین و وێنەمان دەگرت وە گەڵا وەریوەکانی داری "Cherry Blossom" زۆربەی شوێنێکی شەقامەکەی بە پەمەیی داپۆشیبوو

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Onde histórias criam vida. Descubra agora