𝐂𝐇𝐀𝐏𝐓𝐄𝐑 ⊶ 36

217 54 43
                                    

ڪتێبێڪی بەتاڵ لە وشە لە لـاشـەیـەڪـی بـێ دەروون دەچێ

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ڪتێبێڪی بەتاڵ لە وشە لە لـاشـەیـەڪـی بـێ دەروون دەچێ

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

18 دیـسـەمـبـەر

دەمەو ئێوارەیەکی ڕۆژی یەکشەممە

هەستانێک هەن لەناخمدا کە هەمیشە نەخۆش و بێزارم دەکەن بۆچی من هەست بە خەمباری دەکەم؟

هەمووشتێك ڕەق و سارد دیارە بۆم سەختر بیردەکەمەوە بەڵام هیچ شتێک ڕوون نابێتەوە بۆم ئەوەی من دەمەوێ چییە؟

ئەوەی من دەمەوێ شەڕی بۆبکەم لەپێناو بەدەستهێنانی چییە؟

وەک ئەوە وایە هەمووشتێك لێڵ بێ ، دەمەوێ بگریم بەڵام لەپێناو چی؟ بۆ هەست بەهیچ ناکەم ؟ بۆ ناتوانم هیچ شتێک لەخۆم دەربکەم؟ ئایا مردووم؟

ئێستا لە کتێبێک دەچم کەهیچ وشەیەکی تێدا نەبێ بۆ خوێندنەوە

هەست دەکەم کە کەسێکی خراپبم لەبەر ئەوەی لەهەموو ئەو شتانە ڕامکرد کە هەوڵی گرتنی منیان دەدا لەکاتێکدا دەبووایە ڕووبەڕووی ببومایەتەوە

من بیری شتانێک دەکەم کە بەشێکن لە ڕابردوو ئەی بۆچی لە ڕابردوودا هەوڵی ڕاکردنم دەدا لێیان؟

من بیری ئەو کەسە دەکەم کە دڵخۆشی کردم ڕقم لەوەبوو دانی پێدا بنێم بەڵام من ناتوانم لە بیرکردنەوە لەو ڕابکەم چیتر

من هەمیشە لاوازم دەربارەی ئەو

من دەمەوێ بگەڕێمەوە تەنیشت ئەو بەڵام دەترسم ئەو توڕەبێ لەمن ، دەترسم وەک بەکارهێنەرێک دەرکەوم بۆ ئەو

دەپرسم گەر هێشتاش منی لا گرینگ بێ؟

"جوول وەرە باخچەکە هەموویان لەوێ کۆبوونەتەوە"

کردنەوەی دەرگاکە لەلایەن دایکمەوە منیان لەبیرکردنەوەکان دوورخستەوە

بەڕازیبوونەوە سەرم قایل کرد هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی پێش ڕۆشتنم بۆلایان بۆ ئەوەی ئارام و ئاسایی دەرکەوم

کە گەشتمە باخچەکە ئەوەی وەک یەکەم شت تێبینیم کرد ئاسمان بوو لەگەڵ هەورەکان و خۆرئاوابوون تێکەڵی ڕەنگەکان و پەرش و بڵاوی هەورەکان ئاسمانیان نەخشاندبوو هاوکات ئارامییەکیشی لەناخمدا بڵاوکردنەوە

"جولیا وەرە بۆ ئێرە"

مارتینی لەسەر کورسییەکەی هەڵساوە و بانگی منی کرد دەریکردم لەنێو ڕوانینەکانم بۆ ئاسمان

سەیری ئەوانم کرد زۆر ئاسوودە و بەختەوەر دیاربوون چووم و لایان دانیشتم زۆر جوان بوون زەردەخەنە ڕوخساریانی داپۆشی بوو ئەوەش منی لە هەراسانییەکانم دووردەخستەوە

شیرینییەکانمان ئامادە کرد مارتینیش وێنەی ئێمە و شیرینییەکانی دەگرت

نەمدەویست ئەو ساتە جێمبێڵێ چونکە بەلایەنی کەمەوە لەو ساتەدا منی ڕاستەقینە بوونی نەبوو

ئێمەی ڕاستەقینە ئەوکاتە دەردەکەوی کە تەنها دەبین نەک کاتێ لەدەورووبەری ئەوانیترین

"جوولی سەیرکە تۆ زۆر جوان دەردەکەوی لێرە"

مارتینی بەزەردەخەوە وای ووت کاتێ سەیری ئەو وێنانەی دەکرد کە گرتوویەتی وە هەندێک لەوانی بە ئێمە پیشان دەدا

"ڕێگەبدە بیبینم"

دایکم داوای بینینی ئەو وێنەیەی کرد کە مارتینی بە منی نیشاندا
بە زەردەخەنەوە لەوێنەکەی ڕووانی سەیری منی کردەوە

"کچەکەی من هەمیشە زۆر جوان بووە"

دایکم بە هەردوو دەستی ڕوومەتەکانمی توند گرتبوو

"ڕاستدەکەی جوولیا هەمیشە زۆر ژیکەڵە بووە"

خاتوو کامێڵا پشتگیری قسەکەی دایکمی کرد

"بەڕای مارتینیش زۆر جوانە"

ووتم و سەیری مارتینیم کرد وام ووت بۆئەوەی هەست نەکا پشتگوێخراوە ، مارتینی زەردەخەنەی بەڕوودا کردم ئەوانی تریش پشتگیری قسەکەیان کردم

پێویستە لەو ساتەدا بژیم تا ئەو ساتە خۆی جێمدێڵێ

⋇⊶⊰❣⊱⊷⋇

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now