DEATH PATH ✿ THE BOOK

96 23 11
                                    

1998

چـۆن بـتـوانـم هـەنـگـاو بـنـێـم لـە ڪـاتـێـڪـدا ڕێـڕەوەڪـانـیـے بـەردەمـم زۆر تـاریـڪـن

"دایکت .."

یۆنگ دەستێکی بە نێو قژیدا هێنا بە نائارامییەوە بەر لەوەی قسەکەی تەواو بکا دوای ئەوەی لە بەردەم ژوورەکەی دایکم وەستا

"دایکت خۆی کوشتووە هیۆن"

سەرسام نەبووم ، دڵخۆش نەبووم ، خەمبار نەبووم ، نەشگریام تەنها بە شێوەیەکی ئاسایی مامەوە ڕاستە ئەو دایکم بوو بەڵام زۆرێکم لەوەوە بینی بۆ ئەوەی کاردانەوەم هەبێ بەرامبەر بە خۆکوشتنی ئەو ، وە ڕاستە ئەو نەخۆش بوو بەڵام هێشتا من نەمتوانی خۆم پاڵ بنێم بۆ لێخۆشبوونی هەموو ئەوانەی ئەو کردی

"ڕێگەمبدە بچمە ناوەوە"

ووتم نزیکبوومەوە لە دەرگای ژوورەکە وە یۆنگ هەر زوو ڕێگری لێم کرد بەرپەچی دامەوە لەڕێگەی قۆڵەکانی

"هیۆن تکایە دوورکەرەوە"

بەهەر شێوەیەک بێ دەرگاکەم کردەوە بەڵام هەموو شتێک ئاسایی بوو لە ژوورەکە ڕۆشتمە گەرماوەکە گرینگیم بەوە نەدا کە یۆنگ پێمدەڵێ بۆ ئەوەی بگەڕێمە دواوە

چاوەکانم بەدوای یەک شتدا دەگەڕان ئەویش لاشەی دایکم بوو لەهەر شوێنێک لە ژوورەکە دەرگای گەرماوەکە تەواو کرابوویەوە کەلوپەلەکان تەواو پەرش و بڵاو و تێکدراو بوون دەتوانم بڵێم دایکم بەر لەو کردارە توڕە بووە لە شتێک یاخوود لە کەسێک ئەویش خۆیەتی

جەستەم سارد هەڵگەرا موچڕکە بە گیانما هات وە تۆقام بە دیمەنی دایکم لەنێو خوێندا ئەو دەماری دەستی خۆی بڕی بوو بە ئامرازێکی تیژ ئەوەی ئەنجام دا بوو کە هێشتا لەنێو دەستیدا مابوویەوە لە شوێنی خۆم بە تۆقیوی دانیشتم

"هیۆن بابڕۆینە دەرەوەی ئێرە"

یۆنگ هەوڵیدا هەڵمسێنێتەوە بەڵام نەجوڵام وە تەنانەت هیچ توانایەکم بەکارنەهێنا بۆ ئەوەی بجوڵێم چونکە چۆن مرۆڤێک دەتوانێ هێشتا توانا بەخۆی بدا دوای هەڵگرتنی ئەو قورساییە قورسە لەسەر شانی من ماندووم لە بینینی هەموو ئەو دیمەنە ترسێنەرانە

لەسەر لێواری جێگای خەوەکەی دایکم دانیشتبووم دەستم گرتبوو بە سەرمەوە سەرئێشەیەکی توندم هەبوو نازانم چۆن شێوەیەک هەست دەکەم یۆنگ لە تەنیشتمەوە دانیشتووە و بە قسەکانی دڵنەواییم دەکەن و پێمدەڵێ کە ئەو لێرە بۆ من وە پێمدەڵێ کە هەموو شتێک باشدەبێ بەڵام من بە قسەکانی پڕ نابم پێموایە زۆرم بینی بۆ ئەوەی باوەڕ بەوە بێنم کە ئیدی کەسێک لام دەمێنێتەوە ، وە زۆرم چەشت تا بتوانم باوەڕ بکەم کە ئیدی شتێک چاکتر دەبێ

ژیانی من زۆر جوانە دواتر لەناکاو زۆر ناشرینە بەشێوەیەک نامەوێ لەنێویدا سەیری بکەم ، نامەوێ هەستی پێبکەم نامەوێ لەنێویدا بژیم

نەفرەت لەوە هیۆن دای هەموو ئەوەی کردت تەنها تێپەڕاندنی ڕێڕەوەکانی مردن بوو بە سەرکەووتوویی تەنها بوەستە چونکە چۆن دەشێ مرۆڤێک بە تەواوی ڕێڕەوەکانی مەرگدا تێپەڕێ لەکاتی ئەنجامدانی ژیانێکدا؟!

⋆⁺₊⋆ ☾ ⋆⁺₊⋆ ☁︎

𝐕𝐎𝐓𝐄 ••• 𝐂𝐎𝐌𝐌𝐄𝐍𝐓

𝐌.𝐘𝐍 || ڕێــڕەویـــے مــردن ✓Where stories live. Discover now